شەپۆلێکی سەرما و خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

30-03-2023
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن سەرما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شەپۆلێکی سەرما عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و شەپۆلەکە تاوەکو رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت، لە هەندێک ناوچەی عێراقیشدا خۆڵبارین دەبێت.
 
عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گشتیی تۆمارکردنی کەشوهەوا و بوومەلەرزانی عێراق ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 30-03-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەمڕۆوە شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە عێراق دەگرێتەوە، تاوەکو رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت، پلەی گەرما 3 بۆ 6 پلە دادەبەزێت و لە هەندێک ناوچەدا باران دەبارێت.
 
لەبارەی خۆڵبارینەوە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گشتیی تۆمارکردنی کەشوهەوا و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئەم شەپۆلە لە هەندێک ناوچە خۆڵبارین دروستدەکات وەک ناوچەکانی رۆژئاوا و ناوەڕاست و باشووری عێراق، بەڵام خۆڵبارینەکە ماوەکەی کورت دەبێت، بەهێز نابێت وەک خۆڵبارینەکانی رابردوودا، کاریگەری ئەو تۆشی لەسەر رادەی بینن نابێت. 
 
هاوکات گوتیشی: خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە. بەڵام سەرماوسۆڵەکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و، تاوەکو شەممە بەردەوام دەبێت، لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستاندا بارانیش دەبارێت. 
 
لای خۆیەوە، عەلی موسەوی، شارەزا و پێشبینیکاری کەشوهەوا لە عێراق رایگەیاند، وێنەکانی مانگە دەستکردەکان ئەوەیان تۆمارکردووە کە شەپۆلێکی خۆڵبارین بە چڕی لە ناوچەکانی رۆژئاوای موسڵ درێژدەبێتەوە، بە ناوچەکانی قائیم و دواتر روتبە لە رۆژئاوای ئەنبار تێدەپەڕێت، لەگەڵ بوونی سەرچاوەیەکی دیکەی خۆڵبارین لە خاکی سووریاوە، ئەمەش لە ئەنجامی شەپۆلێکی هەوای ساردەوە.
 
عەلی موسەوی ئاماژەی بەوەکرد، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە شارەکانی باکوور و رۆژئاوا و واست و باشوور بگرێتەوە و پلەی گەرما زۆر نزم بێتەوە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کامێرایەکی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگەی دووکان - سلێمانی. وێنەكە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: رووداو/ئەرشیڤ

28 کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ دەکەونەکار

هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگەدار دەکاتەوە کە ئەم چوارشەممەیە کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لەنێوان تاسڵوجە و چەمچەماڵ، کە خاڵ بۆ خاڵن، دەکەونەکار