تەرمی پێشمەرگەیەکی حدکا لەژێر داروپەردووی ماڵەکەی دەردەهێنرێت

29-09-2022
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پێشمەرگەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کە لە بۆردوومانەکانی دوێنێ چوارشەممەدا چارەنووسی دیار نەبوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە ژێر داروپەردووی ماڵە رووخاوەکەی دۆزرایەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-09-2022 کاوە بەهرامی، بەرپرسی ناوەندی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بە رووداوی راگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی پێشمەرگە عوسمان فەیزە، دۆزراوەتەوە کە مووشەک بەر ماڵەکەی کەوتووە و شەهید بووە."
 
کاوە بەهرامی گوتی: "تەنیا خۆی شەهید بووە و ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی سەلامەتن".
 
تاوەکو ئێستا ئاماری قوربانییانی بۆردوومانەکەی دوێنێی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 16 گیانلەدەستدان و 46 بریندارە، کە تەندروستیی 10 لە بریندارەکان ناجێگیرە، لەوانەش منداڵی ژنە پێشمەرگەیەک کە دوای گیانلەدەستدانی دایکی لەدایکبووە.
 
لە بۆردوومانەکەی دوێنێدا، ژنە پێشمەرگەیەکی دووگیان بەناوی رەیحانە کەنعانی، بەسەختی برینداربوو، دواتر گیانی لەدەستدا. بەڵام منداڵەکەی رزگارکرا.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە زانیار رەحمانی، باوکی منداڵەکە بە رووداوی راگەیاند، لەسەر وەسیەتی دایکی، منداڵەکەی ناوناوە وانیار و گوتیشی: "کاتێک دایکی شەهید بووە، ئۆکسجینی پێویست بۆ مێشکی نەچووە و ئێستا تەنیا دڵی کاردەکات".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: زۆربەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە قاچاخ دەبردرێت

جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا بۆ سەرچاوەکانی وزە دەڵێت: "پێمان وایە پێویستە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکەوێتەوە کار. پێمان وایە ئەمە کارێکی لەپێشینەیە، چونکە ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کردەیی گەیشتووەتەوە ئاستی پێش راگرتنی بۆرییەکە. ئەو نەوتە هەمووی دەڕوات بۆ شوێنێک. زۆربەی بە قاچاخ دەبردرێت. بە لۆری دەڕوات کە ئەوەش بە قورسی لەسەر رێگە و بانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. لە دەرگای پشتەوە دەردەچێت بە شێوەیەک کە نە سوودی بۆ بودجەی هەولێر هەیە، نە بۆ بودجەی عێراق."