رووداو - هەولێر
ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان شەش بڕیاری بەپەلەی دەرکرد و رایگەیاند، لە رۆژی دەنگداندا ئەوەی "رەگەزنامەی عێراقی- جنسیە عێراقی" دەبات پێویستە "ناسنامەی باری شارستانیشی - هەویەی ئەحوال مەدەنی" پێبێت، ئەگەرنا ناتوانێ دەنگ بدات.
شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمیسیۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند لە بڕیاری یەکەمدا هاتووە "پێویستە دەنگدەر پێناسی باری شارستانی کە بە (تەسکەرە و نفوس) ناسراوە لەگەڵ رەگەزنامەی عێراقی هەڵبگرێت، واتە هەردوو بەڵگەنامەکەت پێبێت ئینجا رێگەی پێدەدرێت دەنگ بدات، بەڵام کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت تەنیا یەک بەڵگەنامەی پێویستە".
دەقی شەش خاڵەکانی کۆمیسیۆن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ