مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سەعدی ئەحمەد پیرە دەکات

29-07-2022
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک بۆ سەعدی ئەحمەد پیرە بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە دەنێرێت.
 
رۆژی پێنجشەممە 28-07-2022 مامز عەبدوڵڵا، دایکی سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهۆی نەخۆشیی درێژخایەنەوە کۆچی دوایی کرد.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە سەعدی ئەحمەد پیرە و بنەماڵەکەیان دەکات و رایگەیاند، "خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت".
 
بڕیارە ئەمڕۆ پرسەکەی لە مزگەوتی نانەکەلی لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.
 
دەقی پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی بۆ سەعدی ئەحمەد پیرە:
 
بەڕێز سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
 
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە