رووداو - قامشلۆ
ماوەی حەوت مانگە هیچ هاوکارییەکی مرۆیی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاڤای کوردستان نەنێردراوە، ئەو هاوکارییانەشی بەدەستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر گەیشتووە لە رێگەی حکومەتی سووریاوە تەنیا هاوکاریی پزیشکی بوون، کە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشی حکومەتی سووریای کردبوو.
15 کەمپی ئاوارەکان لە باکووری و رۆژهەڵاتی سووریا هەن کە لەژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردان، نزیکەی 400-500 هەزار ئاوارە هەم لەنێو کەمپەکان و هەمیش لەنێو شارەکاندا نیشتەجێن و پێویستیان بە هاوکاریی بەپەلەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ