رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، ئەو دەنگەی کەمێک پێش ئێستا لە هەولێر بیسترا و بەشێکی هاونیشتمانییان هەستیان پێکردووە یاریی ئاگرین بووە.
موقەدەم هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەمشەو (هەینی 29-4-2022) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هاونیشتمانییانی خۆشەویستی شاری هەولێر ئاگادار دەکەینەوە کە ئەو دەنگەی بیستراوە یاریی ئاگرین بووە."
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، هەڵدانی یاریی ئاگرینەکە بەهۆی کۆتاییهاتنی یاریی سینی سینیانێ بووە لە هەولێر.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لەنێو پارکی شار لەنزیک قەڵای هەولێر چەند کەسێک یاریی ئاگرین دەتەقێنن، بەڵام چەند کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاویان کردووەتەوە کە "دەنگی تەقینەوە لە هەولێر بیستراوە."
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و دڵنیایی دا لەوەی کە دەنگەکە تەنیا بەهۆی یاریی ئاگرین بووە و هیچ تەقینەوەیەک رووینەداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ