کۆمەڵی دادگەری: ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی وەڵامی سکاڵاکانمان دەداتەوە

28-12-2021
سۆران حوسێن
نیشانەکردن کۆمەڵی دادگەری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دادگەی فیدراڵیی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسندکرد، بەڵام کۆمەڵی دادگەریی کوردستان چاوەڕێی وەڵامی سکاڵاکانییەتی، کە سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردن پێشکەشی دادگاکەی کردبوون.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 28-12-2021، زانا رووستایی، پارێزەری راوێژکار و پارێزەری داواکانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە دادگەی فیدراڵی عێراق لە بەغدا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "راستە دادگەی فیدراڵی عێراق ئەنجامەکانی پەسندکرد، بەڵام نزیکەی 20 داوا لە دادگە ماون و ئەگەری گۆڕانکاریی بچووک لە ئەنجامەکاندا هەیە".
 
زانا رووستایی گوتی، یەکێک لە داواکان داوایەکی عەبدولستار مەجید بەربژێری دەرنەچووی کۆمەڵی دادگەرییە سەبارەت بە ماددەی 16ی یاسای هەڵبژاردن، لە ماددەی 16دا باس لە سیستمی کۆتا کراوە لە ئاستی پارێزگا، بەڵام بچووککراوەتەوە بۆ بازنەکان و ئەوەش زیانی لە هەندێک بەربژێر داوە و یەکێک لەوانەش عەبدولستار مەجیدە.
 
پارێزەرەکەی کۆمەڵی دادگەریی ئاماژەی بە داوایەکی دیکەی عەبدولستار مەجید کرد و گوتی، داوایەکی دیکەی لە دژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بووە، ئەویش لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە.
 
بە گوتەی زانا رووستایی، ئەمڕۆ دادگەی فیدراڵی عێراق، وەڵامی کۆتایی سکاڵاکانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەداتەوە.
 
رۆژی 27-12-2021، دادگەی فیدراڵی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراقی پەسند کرد، کە رۆژانی 8 و 10ی ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوەچوو.
 
لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا، کورد 63 کورسی بەدەستهێنا؛ پارتی دیموکراتی کوردستان 31 کورسی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان 18 کورسی، نەوەی نوێ 9 کورسی، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 4 و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کورسییەکی بەدەستهێنا.
 
لەلایەکی دیکەوە لە راگەیێندراوێکدا کە بەناوی 'ئەنجوومەنی نوێنەران و حكومەت لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان' بڵاوکراوەتەوە، حیزبەکە پێشوازی لە بڕیارەکەئ دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان کرد.
 
د.موسەنا ئەمین، بەربژێری سەرکەوتووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەوان پشتیوانی لە بڕیارەکەی دادگە دەکەن. جەختی لەوەشکردەوە، کە "یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان جەخت لەسەر بژارەی ئۆپۆزیسیۆنبوونی خۆی دەكاتەوە و پێیوایە بوونی هێزی ئۆپۆزیسیۆن بۆ سیستمی حوكمڕانی، پێویستیی قۆناخەكەیە و پاڵپشت دەبین بۆ هەر كۆدەنگییەك كە خزمەت بە ستراتیژی نیشتیمانی بكات".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی هەورامان. وێنە: ئیرنا

لە چوارچێوەی 'ئاسۆی جیهانیی هەورامان'دا ژێرخانی سێ گوندی ناوچەکە ئامادەکرا

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە چوارچێوەی (ئاسۆی جیهانیی هەورامان) کە لەلایەن یونسکۆوە تۆمارکراوە، ژێرخانی سێ گوندی ناوچەی هەورامان لە سنووری شاری جوانڕۆ بە مەبەستی پاراستن و گەشەپێدانیان تەواوکرا.