بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدکا: راپەڕینی گشتیی سەرجەم ئێرانی گرتووەتەوە

28-10-2022
گۆڤەند مستەفا
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ محەممەد ساڵح قادری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران - حدکا
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ محەممەد ساڵح قادری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران - حدکا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایدەگەیێنێت، "لەسەر ئاستی ئێران لە زیاتر لە 120 شار راپەڕین دەستیپێکردووە، لە زۆرینەی زانکۆکانی ئێران و لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش راپەڕین بەردەوامە. لە بەرامبەریشدا هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە هەزاران کەسیان لە هێزەکان لە شارەکان بڵاوەپێکردووە بۆ ئەوەی رێگری لەو راپەڕینە بکەن." 
 
رۆژی هەینی 28-10-2022، محەممەد ساڵح قادری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران - حدکا میوانی بوولتەنی هەواڵەکانی کاژێر 15:00ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو کە هێڤیدار زانا پێشکێشی دەکرد.
 
بەگوتەی محەممەد ساڵح قادری "رەوشێکی نائاسایی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە لە دەرئەنجامی ئەو راپەڕینەی دەستیپێکردووە، جیا لەو کەسانەی شەهید بوون، ژمارەیەکی زۆر برینداریش هەن. بۆ ئەوەی بریندارانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێرانەوە دەستگیر نەکرێن، بۆ نەخۆشخانەکان نابردرێن. بەڵکو لە نێو ماڵەکان و گوند و شارەکان بە نهێنی چارەسەر دەکرێن، هەندێکیش لەژێر چاودێریی هێزەکاندان تاوەکو دەستگیر بکرێن." 
 
بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاماژە بەوەش دەدات: لە بەرامبەر ئەو خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییانەی لە ئێران و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە، کۆماری ئیسلامی بە هەزاران کەسی لە هێزەکانی لە شارەکان بڵاوەپێکردووە بۆ ئەوەی رێگری لە دروستبوونی راپەڕین بکەن، یان کاتێک راپەڕین دروست دەبێت خەڵک دەستگیر بکەن، یان بە چەک رووبەڕووی خەڵکی سڤیل دەبنەوە.
 
بە گوتەی محەممەد ساڵح قادری، "راپەڕینی گشتی" سەرجەم ئێرانی گرتووەتەوە و دەڵێت: "لەسەر ئاستی هەموو ئێران لە زیاتر لە 120 شار راپەڕین دەستیپێکردووە، لە زۆرینەی زانکۆکانی ئێران و لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام و لە شارەکانیش هەر جارێک و لە شوێنێک خەڵک دەڕژێنە سەر شەقام بۆ خۆپێشاندان و تاوەکو درەنگانی شەو ناڕەزایەتی دەردەبڕن، وەکو دەشبینین پریشکی ئەو راپەڕینە هەموو ئێرانی گرتووەتەوە و بووەتە راپەڕینێکی گشتگیر." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: زۆربەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە قاچاخ دەبردرێت

جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا بۆ سەرچاوەکانی وزە دەڵێت: "پێمان وایە پێویستە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکەوێتەوە کار. پێمان وایە ئەمە کارێکی لەپێشینەیە، چونکە ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کردەیی گەیشتووەتەوە ئاستی پێش راگرتنی بۆرییەکە. ئەو نەوتە هەمووی دەڕوات بۆ شوێنێک. زۆربەی بە قاچاخ دەبردرێت. بە لۆری دەڕوات کە ئەوەش بە قورسی لەسەر رێگە و بانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. لە دەرگای پشتەوە دەردەچێت بە شێوەیەک کە نە سوودی بۆ بودجەی هەولێر هەیە، نە بۆ بودجەی عێراق."