هاونیشتمانییەک لە دەستی گرووپێکی چەکدار رزگار دەکرێ

28-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای کەمتر لە 24 کاژێر لە رفاندنی لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە، شۆفێرێکی دانیشتووی قەزای کفری لە نزیک شارۆچکەی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە رزگارکرا. رفێنەرانی داوای 40 دەفتەر دۆلاریان لە کەسوکارەکەی کردبوو.
 
شەوی چوارشەممە، 28ـی ئابی 2024، حەسەن رەشید هەلاج، کە شۆفێرێکی نێوان قەزای کفری- بەغدایە و رۆژی سێشەممە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە رفێندرابوو، ئازادکرا و گەیشتەوە ماڵەکەی خۆی.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو شۆفێرە کاژێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە 27ـی ئاب، لە نزیک ناحیەی عوزێمی پارێزگای دیالە، لەکاتی هاتنەوەی لە بەغداوە بۆ قەزای کفری لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە رێگەی پێدەگیرێت و لە ئۆتۆمبێلەکەی دایدەگرن و ئەو خێزانەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بوون رێگەی چوونیان پێدەدرێت و تەنیا ئەو دەڕفێنن.
 
ئەو شۆفێرە کە ساڵانێکی زۆرە لەو رێگەیە کاردەکات، دوای دەستگیرکردن و کەلەپچەکردنی، دەخرێتە نێو چاڵێکەوە و دواتر بۆ شوێنێک دەبرێت و ئەشکەنجەی زۆر دەدرێت و لەرێگەی تەلەفۆنەوە رفێنەران داوای 40 دەفتەر دۆلار(400 هەزار دۆلار)دەکەن.
 
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هاونیشتمانییەکە رزگار دەکەن و بەشێک لە گرووپە چەکدارەکە دەستگیر دەکەن. موسەننا تەمیمی، پارێزگاری پێشووی دیالە و ئەنجامی ئێستای ئەنجوومەنی پارێزگاکە، دوای رزگارکردنی حەسەن رەشید، ئەمڕۆ پێشوازیی لێکرد. دەستخۆشیشی لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد کە توانیان لە دەستی رفێنەران رزگاری بکەن.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەوانەی حەسەن رەشید هەلاجی شۆفێریان دەستگیرکردبوو، چەکداری داعش نەبوون و تەنیا بەمەبەستی وەرگرتنی پارە ئەو کارەیان کردبوو.
 
رێگەی نێوان عوزێم - بەغدا پێشتر یەکێک بوو لە رێگە مەترسیدارەکان کە چەکداران زۆر جار شۆفێریان تێدا رفاندووە، بەتایبەت کورد. جگە لەوەش رێکخراوە تووندئاژۆکان چەندین کەسیان لەسەر ئەو رێگەیە کوشتووە دوای دانانی بۆسە بۆیان.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."