311 ئاوارە لە کەمپی بەحرکەوەوە گەڕێندرانەوە

28-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕاندنەوەی 311 ئاوارەی لە کەمپی بەحرکەی سەر بە هەولێر بۆ پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار راگەیاند. 
 
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا، گەڕاندنەوەی 311 ئاوارەی لە کەمپی ناحیەی بەحرکەی سەر بە قەزای ناوەندیی هەولێر بۆ هەریەک لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار راگەیاند و دەڵێت "ئارەزوومەندانە گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان."
 
عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و بەڕێوەبەری لقەکانی وەزارەتەکە، بە رووداوی راگەیاند "ئەوانەی دەگەڕێنەوە، یەکسەر لەلایەن تیمەکانی مەیدانییەوە بڕی پارەی تایبەت بە هاوکاریکردن لەگەڵ یارمەتییە فریاگوزارییەکان و، شمەکی ناوماڵ و کۆمەڵێک هاوکاریی دیکەیان پێدەدرێت وەکو سەرەتایەک بۆ سەقامگیرییان." 
 
روونیشیکردەوە "مەبەستی ئێمە گەڕاندنەوەی سەرجەم ئاوارەکانە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ناوچە و پارێزگاکانی خۆیان، هەوڵدەدەین ئەم ساڵ هیچ ئاوارەیەک لە کەمپەکاندا نەمێنێت."
 
لە کەمپەکانی هەولێر نزیکەی 3 هەزار و 500 خێزان و لە کەمپەکانی دهۆکیش نزیکەی 20 هەزار خێزان ماون، بەڵام لە کەمپەکانی سلێمانی هیچ ئاوارەیەک نەماوە.
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 30ـی تەممووزی ئەم ساڵی بە دواکات بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دانابوو، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی نێوان هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە دواکەوت، دوای لێکتێگەیشتنی هەردوولا لە کۆتایی مانگی رابردووەوە، پرۆسەکە خێراتر بووە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 22-08-2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "تائێستا 344 هەزار پەنابەر و ئاوارە لە سنووری پارێزگاکە هەن؛ ''بێگومان ئەو دۆخە قەیراناوییەی ئێستا، ئەرکی ئێمەی قورستر کردووە، بۆیە پێویستە وڵاتان و ئاژانسەکانی یوو ئێن هاوکارمان بن، بۆ ئەوەی کوالێتیی ژیانی پەنابەران و ئاوارەکان باشتر بکرێن.'' 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."