زیاتر لە 306 هەزار کارتی بایۆمەتریی دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان وەرنەگیراونەتەوە

28-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

زیاتر لە 306 هەزار کارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان ماون و دابەشنەکراون، کۆمیسیۆنیش دەڵێت دابەشکردنی ئەو کارتانەی ماون بەردەوام دەبێت، بەپێی کۆمیسیۆن زۆرترین کارتی بایۆمەتری لە پارێزگای دهۆک دابەشکراوە، زۆرترین کارتیش لە ئۆفیسەکانی هەولێر ماون.
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین ئامار و داتاکانی تایبەت بە دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریی راگەیاند، بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆن لە 173 بنکەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر کارتی بایۆمەتری لەلایەن دەنگدەرانەوە نەبردراونەتەوە.
 
بۆتان شێرکۆ جاف، بەرپرسی تەکنیکی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان تاوەکو ئەو کاتەی بڕیاری کۆمیسیۆنی پێدەدرێت بە راگرتنی، بەردەوام دەبین لە دابەشکردنی، داوا دەکەین خەڵک بچنە بنکەکانی دەنگدان بۆ وەرگرتنەوەیان، چونکە تاکە بەڵگەنامەیە دەنگدەر بتوانێت دەنگی پێبدات."
 
ئامارەکانی کۆمیسیۆن تایبەت بە کارتی بایۆمەتریی دەنگدان کە دواین نوێکردنەوەی رۆژی 25ـی ئەم مانگە بۆ کراوە، بەمشێوەیەیە:
 
کۆی گشتیی کارتی بایۆمەتری: 818 هەزار و 997 
کۆی ئەو کارتانەی دابەشکراون: 512 هەزار و 497
کۆی ئەو کارتانەی ماون: 306 هەزار و 500 
رێژەی کارتی دابەشکراوە: 62.5%
رێژەی کارتی ماوە: 37.4%
 
کارتەکانی بایۆمەتری بەپێی پارێزگاکان:
 
هەولێر
 
- کۆی گشتی: 349 هەزار و 639
- دابەشکراو: 180 هەزار و 441
- رێژە: 48.3%
- ماوە: 169 هەزار و 198
- رێژە: 51.6%
 
دهۆک
 
- کۆی گشتی: 167 هەزار و 662
- دابەشکراو: 138 هەزار و 9
- رێژە: 82.3%
- ماوە: 29 هەزار و 653
- رێژە: 17.6٪
 
سلێمانی
 
- کۆی گشتی: 301 هەزار و 696
- دابەشکراو: 194 هەزار و 47
- رێژە: 64.3%
- ماوە: 107 هەزار و 649
- رێژە: 35.6%
 
1198 بەربژێر وەک سەربەخۆ، کۆتایى پێکهاتەکان، لیستى پارت و هاپەیمانێتییەکان ناوى خۆیان تۆمارکردووە بۆ هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان، کە بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵدا بکرێت.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."