دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: دوو سەرکردەی داعشمان دەستگیرکرد

28-07-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دەستگیرکردنی چەند کەسێک کە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت "سەرکردە و چەکداری داعشن". وێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
دەستگیرکردنی چەند کەسێک کە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت "سەرکردە و چەکداری داعشن". وێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
نیشانەکردن دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور "دوو سەرکردەی داعش و تاقمێکی تیرۆریستیی لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکردووە" کە وەکو شانەی نووستوو لە سنووری هەرێمی کوردستان خۆیان حەشاردابوو.
 
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، ئەو سەرکردە و چەکدارانەی داعش "لە هەوڵی خۆڕێکخستندا بوون بۆ تێکدانی ئارامیی هەرێمی کوردستان و ژیانی خەڵک و جێبەجێکردنی پیلانەکانیان"، هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە "پیلانیان داناوە خۆیان رێکبخەن و ئامادە بکرێن بۆ چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە".
 
بە بڕیار و سەرپەرشتیی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئاسایشی سلێمانی لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و دوای یەک مانگ "بەدواداچوونی ورد و دەستخستنی زانیاری و بەڵگە و دیاریکردنی شوێن و مانەوەی تیرۆریستان و چاودێریکردنیان، پاش رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە بە بڕیاری سەرۆکی دەزگا، شەوی 28/27ی تەممووزی 2021 جووڵە بە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی شارەزوور کرا و لە پارێزگای هەڵەبجە لە چوار ئۆپەراسیۆنی گەورە و هەڵمەتی هاوکاتدا هەر چوار تیرۆریست (ع. ح)، (ل. ج)، (ز. ح) و (ع. ح. ع) دەستگیرکران، کە دووانیان سەرکردەی داعش بوون و بەشداری و سەرپەرشتیی چەندین تاوانیان کردووە".
 
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا لە سلێمانی، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی "تیرۆریست (س. ع)یان دەستگیرکرد".
 
لێکۆڵینەوە لەو کەیسە دەستیپێکردووە و دەرکەوتووە "تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان" بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراو بوون و چەکداری داعش بوون لە "ویلایەتی باشوور و بەشداربوون لە چەندین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و لە چەند شارێکی عێراق و هەرێم خۆیان رێکخستووە و مەرامیان بووە چەندین کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن".
 
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان باسی لەوەش کردووە، لەبەر سەلامەتیی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان، زانیارییەکان هێڵدراونەتەوە و لە داهاتوودا لەو بارەیەوە وردەکاریی زیاتر بۆ رای گشتی دەخەنەڕوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سودانی و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە رێوڕەسمى یادى 100 ساڵەى دامەزراندنى وەزارەتى دەرەوەى عێراق

سوودانى: وەزارەتى دەرەوە راسپێردراوە بەدواداچوون بۆ هەڕەشەکانى ئیسرائیل لەسەر عێراق بکات

محەممەد شیاع سوودانى دەڵێت، "رژێمى زایۆنى بە پاساوى بێ بنەما، هەڕەشەى لە عێراق کردووە و ئەوەش وایکرد، ئێمەش جەخت لەوە بکەینەوە کە نابێت عێراق بکرێتە شوێنێک هیچ هێرشێکی لێوە بکرێت. داوامان لە وەزارەتى دەرەوەش کردووە بەدواداچوون بۆ دۆسیەى هەڕەشەکەى زایۆنى بکات."