بەهۆی تێوەگلان لە گەندەڵی بەڕێوەبەری پێشووی تاپۆی دهۆک سزا دەدرێت

28-05-2023
حەیدەر دۆسکی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی تێوەگلان لە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی، بەڕێوەبەری پێشووی تاپۆی دهۆک بە سزای ساڵێک زیندانی و ملیارێک و 892 ملیۆن دینار سزا درا.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەکە لە دهۆک کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کەسەی سزادراوە پێشتر لە ساڵانی 2002، 2003 و 2005 ژمارەیەک پارچە زەوی لەسەر ناوی هاوژینەکەی تۆمارکردووە، نزیکەی ساڵێکە دۆسیەکەی لە دادگەیە و ئەمڕۆ دادگە بڕیاری لەبارەوە دا.
 
ئەو سەرچاوەیەی رووداو کە لە دادگەی دهۆک کار دەکات، دەشڵێت، لە ساڵی 2017دا سکاڵا لەسەر ئەو بەڕێوەبەرە تۆمارکرا و زیندانی کرا، بەڵام دواتر بەر لێخۆشبوونی گشتی کەوت و ئازادکرا، بەهۆی ئەوەی دۆسیەکەی لەگەڵ دۆسیەی کەسێکی دیکە تێکەڵ کرابوو، دواتر لە دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەولێر بڕیاری داخستنی دۆسیەکەی رەتکرایەوە و رەوانەی دهۆک کرایەوە.
 
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیەی رووداو، لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگەدا ئەو بەڕێوەبەرە بە ساڵێک زیندانی و ملیارێک و 892 ملیۆن دینار سزادراوە. بڕیارەکەش بۆ دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەولێر دەنێردێت، چونکە لایەنی بەرامبەر مافی ئەوەی هەیە تانە لە بڕیارەکە بدات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی زانکۆی راپەڕین

نزیکەی 100 خوێندکاری زانکۆکان بەهۆی ئامادەنەبوون لە بەشێک لە وانەکان بە کەوتوو هەژمار دەکرێن

لە مانگی رەمەزاندا بەشێکی زۆری خوێندکارانی زانکۆکان لە وانەکان ئامادە نەبوون. زانکۆکان دەڵێن، رێکار بەرامبەر خوێندکارەکان گیراوەتەبەر و لە ئەنجامی ئامادەنەبوونەوە نزیکەی 100 خوێندکار لە بەشێکی زانکۆکان لە بەشێک لە وانەکان بە کەوتوو هەژمار دەکرێن