کوردستان

بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، زۆربەی رادەستکراوەکان لەسەر مادەی هۆشبەر سزادراون
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 42 سزادراو رادەستی ئێران دەکاتەوە.
ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی نیسانی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، 42 سزادراومان رادەستی ئێران کردووەتەوە."
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، "زۆربەی رادەستکراوەکان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون و لەسەر مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان سزا درابوون."
ئیحسان عەبدولڕەحمان گوتی، ئەو کەسانە رۆژێک پێش جەژنی رەمەزان رادەستی ئێران کراونەتەوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە ئێران هەندێک سزادراویان رادەست بکاتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەم سزادراوەکان لەنێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
لە هەرێمی کوردستان شەش چاکسازی هەن؛ دوو لە هەولێر، دوو لە سلێمانی و دووانەکەی دیکە لە دهۆک. زیاتر لە پێنج هەزار و 700 سزادراو لەنێویاندا سزاکانیان بەسەر دەبەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ