دوای دوو مانگ بێسەروشوێن بوون، تەرمی پێشمەرگەیەک لە شنگال دۆزرایەوە

28-05-2021
تەحسین قاسم
تەحسین قاسم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ هەینی لە نزیک گوندی دوهۆلا لە باکووری چیای شنگال، تەرمی پێشمەرگەیەکی کوردی ئێزدی دۆزرایەوە کە دوو مانگ بوو بێسەروشوێن بوو. 
 
تەرمەکە لەلایەن پۆلیسی عێراقییەوە دۆزراوەتەوە. پێشمەرگەکەش ناوی موحسین عیسا موراد بووە و تەمەنی 28 ساڵان بوو. 
 
داود عیسا، برای موحسینە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەرمەکەی براوەتە دادپزیشکی موسڵ و لەوێ چوونە ناسیویانەتەوە. 
 
بە گوتەی براکەی، شوێنەواری گولـلە بەسەر جەستەی موحسینەوە هەبووە و "بە گولـلە کوژراوە."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، پێشمەرگەکە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و باوکی دوو منداڵە. خەڵکی کۆمەڵگەی گوهبەلە کە سەر بە شارۆچکەی سنوونێیە لە باکووری چیای شنگال. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: زۆربەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە قاچاخ دەبردرێت

جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا بۆ سەرچاوەکانی وزە دەڵێت: "پێمان وایە پێویستە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکەوێتەوە کار. پێمان وایە ئەمە کارێکی لەپێشینەیە، چونکە ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کردەیی گەیشتووەتەوە ئاستی پێش راگرتنی بۆرییەکە. ئەو نەوتە هەمووی دەڕوات بۆ شوێنێک. زۆربەی بە قاچاخ دەبردرێت. بە لۆری دەڕوات کە ئەوەش بە قورسی لەسەر رێگە و بانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. لە دەرگای پشتەوە دەردەچێت بە شێوەیەک کە نە سوودی بۆ بودجەی هەولێر هەیە، نە بۆ بودجەی عێراق."