رووداو دیجیتاڵ
لەدایکبوونی منداڵان و پێکهێنانی هاوژینی لە پارێزگای ئیلام کەمبووەتەوە و جیابوونەوەی هاوژینانیش زیادیکردووە.
بەپێی ئاماری رێکخراوی تۆماری باری کەسێتیی پارێزگای ئیلام، لە 21-3-2023ـەوە تاوەکو 21-4-2023، بەراورد بە ماوەی کاتی ساڵی رابردوو، لەدایکبوونی منداڵان لەو پارێزگایە بە رێژەی 13.1٪ و پێکهێنانی هاوژینیش بە رێژەی 11.8٪ کەمیکردووە؛ هاوکات لەو ماوەیەدا جیابوونەوەی هاوژینەکان 12.3٪ زیادیکردووە.
نەجمەدین خوسرەوی، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری باری کەسێتیی پارێزگای ئیلام لەو بارەوە رایگەیاند، لە 21-3-2022ـەوە تاوەکو 21-3-2023، بەراورد بە یەک ساڵ پێشتر، لەدایکبوونی منداڵ 4.4٪ و پێکهێنانی هاوژینی 0.8٪ کەمتر بووە و جیابوونەوەی هاوژینەکانیش 6.9٪ زیاتر بووە.
یەکێک لە سەرەکیترین هۆکاری پشت ئەو ئامارانە پەیوەندی بەو دۆخە ئابوورییەوە هەیە کە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی نوێی ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی بێکاری لە وەرزی زستاندا گەیشتووەتە 9.7%، ئەمەش بەراورد بە زستانی پێشتر نزیکەی 1.5% زیاترە، واتە زستانی ساڵی 2022 ژمارەی بێکارەکان دوو ملیۆن و 409 هەزار کەس بووە، بەڵام ئەم زستانە بووەتە دوو ملیۆن و 526 هەزار کەس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ