پۆلیسی هەولێر: لە هەفتەیەکدا 70 سواڵکەرمان دەستگیرکردوون

28-02-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکانی سەر شەقامەکانی هەولێر بەردەوامە و تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا 70 سواڵکەریان دەستگیرکردووە.
 
رۆژی سێشەممە، 28-2-2023، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی گوت: "پۆلیس بەردەوام لە هەموو شوێنێکی هەولێر دەگەڕێن و سواڵکەرەکان دەستگیردەکەن، تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا 70 کەسیان دەستگیرکردووە."
 
بەگوتەی پۆلیسی هەولێر، ئەو 70 کەسە لە هەڵمەتێکدا لە چێشتخانەکان، ترافیكلایت و شوێنە گشتییەكان دەستگیرکراون، كە داوای ھاوکارییان لە خەڵک کردووە و بوونەتە هۆکاری بێزاری بۆ هاووڵاتییان."
 
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت: "سەرجەم سواڵکەرەكان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی مادەی (390) لە یاسای سزادان راگیراون."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە