لایەنە سیاسییەکان لە هەولێر کۆدەبنەوە بۆ بڕیاردان لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان

27-09-2019
نیشانەکردن پارتی یەکێتی هەڵبژاردن
A+ A-

رووداو-هەولێر

حیزبە کوردستانییەکان لە هەولێر کۆدەبنەوە و بڕیاردەدەن لەسەر شێوازی بەشداریی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکان، هەموویان کۆکن لەسەر ئەوەی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان بە یەک لیست بەشدار بن، لەسەرووی هەمووشیانەوە یەکێتی و پارتی خواستی ئەوەیان هەیە بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن بکەن. 


رۆژی پێنجشەممە 26-9-2019 هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەو و پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و دروستکردنی لیستی هاوبەش لە ناوچە جێناکۆکەکانیان تاوتوێکرد.

خەسرۆ گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "پشتیوان بە خودا رۆژی شەممە 28-9-2019 کۆبوونەوەی هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکرێت، بەردەوام دەبین لەسەر ئەو کۆبوونەوانەی پێشووتر کردوومانە، کۆبوونەوەکەش لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی و نووسینگەی هەڵبژاردنەکان دەبێت".

خەسرۆ گۆران گوتیشی: "چاوەڕوانی و خواستی ئێمە وەکو پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەیە بە یەک لیست لە هەموو ناوچەکانی کەرکووک و نەینەوا و سەلاحەدین و دیالە بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکەین".

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی سەبارەت بە سکاڵاکەیان لەسەر یاسای هەڵبژاردن گوتی: "بڕیارە لە 28ـی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر ئەو سکاڵایەی پارتی لە 2-8-2019 بە دادگاکەی داوە لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆببێتەوە، دوای 15ی ئەم مانگەش لیژنەی یاسایی پارلەمانی کوردستان لەسەر هەمان پرس سکاڵای تۆمارکردووە، سکاڵای کورد لە سەر ماددەی 15ی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانە کە پەرلەمانی عێراق دەریکرد، بەپێی یاساکە دەبێ هەر کەسە لە پارێزگای خۆی دەنگ بدات ئەگەر وا نەکا دەنگی دەفەوتێ، لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان کورد ئاوارەن و زۆربەیان بێبەش دەبن لە دەنگدان ئەگەر کار بەو بڕگەیەی یاساکە بکرێ".




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق

سەرۆککۆماری عێراق بۆ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان: لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن

سەرۆککۆماری عێراق داوا لە لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن. دەشڵێت، "لە ململانێی سیاسیدا تەنیا خەڵکی وڵاتەکەمان باجەکەی دەدات."