باڵیۆزی ئەمریکا: سوپاسی هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی دەکەین و هیوادارین هەڵبژاردن دوانەخرێتەوە

27-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات. جگە لە سوپاسکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ هەوڵەکانی لەو پێناوەدا، داوا لە حکومەت دەکات گەرەنتی بێگەردیی هەڵبژاردن بکات.
 
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق پەیامێکی لە ئێکس بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "پێشوازی لە راگەیاندنی کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەکەین، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین گەرەنتی بێگەردیی هەڵبژاردنەکان و شەفافیەتیان بکات."
 
رۆمانۆوسکی هەروەها سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش دەکات بۆ ئەو هەوڵانەی لەو پێناوەدا داویەتی.  
 
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق نووسیویەتی: "هەڵبژاردن چەند جارێک دواخراوە، لەپێناو هەرێمێکی دیموکراسیی کوردستانی عێراق ئومێد دەکەین هیچ دواخستنێکی هەڵبژاردن نەبێتەوە."
 
رۆژی چوارشەممە دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی 20-10-2024ـی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.  دوای ئەوە کۆمیسیۆنیش ئامادەیی کردنی هەڵبژاردنی لەو رۆژەدا نیشاندا و بەدەستگەیشتنی مەرسوومی سەرۆکایەتیی ئاشکراکرد.
 
دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن دەستخۆشیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەمریکا و ئەوروپا و ژمارەیەک وڵات و نێردەکانیانی لە عێراق بەدوای خۆیدا هێنا.
 
رۆژی 9ـی تشرینى یەکەمى 2022، پەرلەمانى کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران تەمەنی خولی شەشەمى پەرلەمانى تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 درێژکردەوە، لەکاتێکدا خولی پێنجەم رۆژی 6ـی تشرینى دووەمى هەمان ساڵ کۆتایی دەهات.
 
لە 30ـی ئایارى 2023، دادگە درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستانى هەڵوەشاندەوە، بە پاساوى ئەوەى "نادەستوورییە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."