نوێنەری حدکا لە هەولێر: نزیکبوونەوە لەنێوان حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئۆپۆزیسیۆنی ئێراندا هەیە

26-10-2022
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر دەڵێت، پەیوەندیی نێوان حیزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهێزە. دەشڵێت، ئێستا نزیکبوونەوە و پەیوەندیی لەگەڵ هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێراندا هەیە بۆ دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتوو لە ئێراندا.
 
محەممەد ساڵح قادری، ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدکا لە هەولێر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، "ئەوەی لە ئێران روودەدات پەیوەندیی بە زووڵم و ستەمەکانی رژێمی ئێرانەوە هەیە لەماوەی 40 ساڵی رابردوودا و کوژرانی ژینا ئەمینی، بووە هەوێنی سەرهەڵدانێکی سەرتاسەری لە ئێراندا."
 
بەگوتەی محەممەد ساڵح قادری، خۆپێشاندانەکانی 40 رۆژی رابردوو لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بووەتە وەرچەرخانێکی مێژوویی لە مێژووی ئێراندا.
 
نوێنەری حدکا لە هەولێر لەبارەی پەیوەندیی نێوان حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گوتی: "تووندوتۆڵیی پەیوەندیی نێوان حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان جێگەی دڵخۆشییە و رۆڵی دەبێت لە یەکگرتوویی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا، هەروەک ئێستا هەوڵ هەیە بۆ نزیکبوونەوە لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران بۆ دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتوو."
 
محەممەد ساڵح قادری ئاماژەی بەوەش کرد، لەماوەی 40 رۆژی رابردوودا حکومەتی ئێران بە هەموو رێگەیەک هەوڵیدا بۆئەوەی هاونیشتمانییان بەشداریی خۆپێشاندان و مانگرتنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نەکەن، بەڵام نەیتوانیوە رێگری لە خەڵک بکات.
 
ژنان و گەنجان رۆڵی دیاریان لە خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە، محەممەد ساڵح قادری پێیوایە کە بەشداریی و رۆڵی ژنان و کچان لە خۆپێشاندانەکانی ئێراندا دەرخەری پێگە و رۆڵی بەهێزیانە لە گۆڕانکارییەکاندا. گوتیشی: "پێویستە کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی و وڵاتانی خاوەن بڕیاری جیهانی لە ئاست سەرکوتکردنی خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێدەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت."
 
نوێنەری حدکا باسی لەوەش کرد، ئێستا خۆپێشاندان و مانگرتنەکان بەتەواویی رۆچووەتە نێو کۆمەڵگەوە و هەر رۆژە و چینێک ماندەگرێت و رۆژهەڵاتی کوردستان بووەتە هەڵسوێنەڕی ناڕەزایەتییەکانی ئێران.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: زۆربەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە قاچاخ دەبردرێت

جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا بۆ سەرچاوەکانی وزە دەڵێت: "پێمان وایە پێویستە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکەوێتەوە کار. پێمان وایە ئەمە کارێکی لەپێشینەیە، چونکە ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کردەیی گەیشتووەتەوە ئاستی پێش راگرتنی بۆرییەکە. ئەو نەوتە هەمووی دەڕوات بۆ شوێنێک. زۆربەی بە قاچاخ دەبردرێت. بە لۆری دەڕوات کە ئەوەش بە قورسی لەسەر رێگە و بانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. لە دەرگای پشتەوە دەردەچێت بە شێوەیەک کە نە سوودی بۆ بودجەی هەولێر هەیە، نە بۆ بودجەی عێراق."