رووداو دیجیتاڵ
لە گەڕەکی کەکۆنی قەزای کۆیە کچێکی دەرچووی پۆلی 12ـی ئامادەیی گیانی لەدەستدا، پۆلیسی شارۆچکەکە دەڵێت "رووداوەکە خۆکوژی بووە" و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
عەمید عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئێوارەی رۆژی هەینی کچێکی 18 ساڵانی دانیشتووی گەڕەکی کەکۆن لە قەزای کۆیە بە ناوی (گ. ب. ج)، لە ماڵەکەی خۆیاندا بە چەکی کڵاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
کچەکە دەرچووی پۆلی 12ـی ئامادەیی بووە و نمرەشی وەرگرتووەتەوە، دوای رووداوەکە تەرمەکەی رەوانەی پزیشكی دادوەری کراوە بۆ زانینی چۆنێتی رووداوەکە.
بە گوتەی عەمید عەلی "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوەکە خۆکوژی بووە". لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژنان لە کۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و خەریکی لێکۆڵینەوەن. دەشڵێت "هیچ کەسێک سکاڵای تۆمار نەکردووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ