لە هەولێر چەند کەسێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک؛ کەسێک دەکوژن و دوو کەسیش بریندار دەکەن

26-09-2020
شکار ئەحمەد
وێنەی کوژراوەکە
وێنەی کوژراوەکە
نیشانەکردن کوشتن هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر چەند کەسێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و دەستڕێژی گوللـەیان لێدەکەن، گەنجێک دەکوژن و دوو کەسی دیکەش بریندار دەکەن، بە گوتەی کەسوکاری کوژراوەکە تۆمەتبارەکان هەڵاتوون.
 
مەلا محەممەد حاجی سەباح، سەرۆکی رێکخراوی دیداری ئاشتی و کەسوکاری کوژراوەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە کاژێر 12:00ـی شەوی رابردوو بووە، چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو خزمەیان و بە چەکی کڵاشنیکۆڤ، تاپڕ و ساچمە تەقەیان لێکردوون. 
 
بەهۆی ئەو رووداوەوە کوڕێکی ماڵەکە بەناوی بارزان حوسێن، کە تەمەنی 24 ساڵە و چەند مانگێکە هاوسەرگیری کردووە کوژراوە، دوو کەسی دیکەش کە یەکێکیان کەسوکاری کوژراوەکە و ئەوەی دیکەیان دراوسێیانە بریندار بوون.
 
بەگوتەی مەلا محەممەد، "بنەماڵەی بارزان حوسێن بنەماڵەیەکی کاسبن و هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتییان لەگەڵ چەکدارەکان نەبووە و نەیانناسیون". دەشڵێت "ئەو چەکدارانە زیاتر لە پێنج کەس بوون و وەکو گرووپێکی مافیایی لەو گەڕەکە بەردەوام کێشە و ئاژاوەیان ناوەتەوە، ئەو شەوەش بەناوی کۆتر و باڵندە کوشتن چوونەتە نێو ماڵەکانی گەڕەکەکە و چەند کۆترێکیشیان پێبووە"، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکە و یەکێکیان کوشتووە و دوو کەسی دیکەشیان بریندار کردووە، دوای رووداوەکەش هەڵاتوون.
 
هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، "بنەماڵەی کوژراوەکەش سکاڵایان تۆمار کردووە".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)

ئەلمۆنیتۆر: مەزڵووم عەبدی سەردانی هەولێر دەکات

ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئینگلیزی بڵاوی کردەوە، بڕیارە بەمزووانە، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، سەردانی باشووری کوردستان بکات و لە پیرمامیش لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆببێتەوە.