نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا: حکومەتی داهاتوو دەبێت وه‌ڵامگۆی خواستەکانی خەڵک بێت

22 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق جەخت لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێک دەکەنەوە کە وه‌ڵامگۆی خواستەکانی خەڵک و ئامانجەکانیان بێت لە گەشەپێدان و سەقامگیری.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازیی لە (چوارشەممە، 13-11-2024) له‌گه‌ڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، هەروەها هه‌نگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانیان، تاوتوێ کرد.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی فەرەنسا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بە ڕێژه‌ی به‌رزی بەشداریکردن کرد "کە گرنگیدانی هاووڵاتییان بە داهاتووی هەرێمی کوردستان، دەردەخات."
 
هەردوولا میکانیزمەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد و لەمبارەیەوە، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "جەختیان لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێک کردەوە، کە وه‌ڵامگۆی خواستەکانی خەڵک و ئامانجەکانیان بێت لە گەشەپێدان و سەقامگیری."
 
به‌ڕێز باڵیۆزی فەرەنسا جەختی لە به‌رده‌وامیی پابەندیی وڵاتەکەی له‌ یارمه‌تیدان و پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان، کردەوە. سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسای بۆ پرسەکانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، دووپات کرده‌وه‌.
 
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەهۆی شەڕی ئیسرائیل لەدژی حەماس و حیزبوڵڵا لەلایەک و هەڕەشەکانی ئێران و ئیسرائیل لەلایەکی دیکەوە ئاڵۆزە. ئەمەش بەشێکی بابەتی گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی و پاتریک دۆرێل بوو، کە هەردوولا "جەختیان لەسەر گرنگیی دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێکانی ناوچەکە و پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیریی عێراق، کردەوە. هه‌روه‌ها لەسەر گرنگیی هاریکاریی هاوبه‌ش بۆ ڕێگرتن لە زیادبوونی گرژییەکان و پاراستنی سەقامگیری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوڕا بوون."
 
دۆخی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و چەندین بابەتی دیکەی جێی بایه‌خی هاوبەش، لایەنێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون کە کونسووڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستانیش ئامادەی بوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گەڕەکی سەربەستی (32ی پارک).

کارەبای گەڕەکێکی دیکەی هەولێر دەکرێتە 24 کاژێری

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، "ئەگەر هیچ کێشەیەک روونەدات، لە دوای 15 مانگەوە کارەبای گەڕەکی سەربەستی (32ـی پارک) دەکرێتە 24 کاژێری.