کوردستان
پژاک دەڵێ، گرووپێک لە گەریلاکانیان "کاتی گەڕانەوە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان"، لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا کراونەتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی جەنگیی تورکیا
رووداو دیجیتاڵ
پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان - پژاک راگەیێنراوێکی لەبارەی هێرشەکەی کونەماسی بڵاوکردەوە و دەڵێ، گەریلایەکیان کوژراوە و سێ گەریلای دیکەشیان لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیادا بریندارکراون.
لە راگەیێنراوەکەی پژاکدا ئاماژە بەوە کراوە، لە سەیرانگەی کونەماسی گرووپێک لە گەریلاکانیان "کاتی گەڕانەوە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان"، لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا کراونەتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی جەنگیی تورکیا؛ دەشڵێ، لە داهاتوویەکی نزیكدا زانیاری وردتر سەبارەت به چۆنێتی رووداوەکە بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە.
له ههژماری فهرمیی توویتهری وهزارهتی بهرگریی توركیادا، روونكردنهوهیهك بڵاوكراوهتهوه لهبارهی بهئامانجكردنی خهڵكی سڤیل لهمیانی هێرشهكانیان بۆسهر پێگهكانی پهكهكه له باشووری كوردستان و تێیدا جهخت لهوه دهكاتهوه، كه تاكه ئامانجی سوپای توركیا تهنیا "تیرۆره"، و دهشڵێت "ئۆپهراسیۆنهكانمان به هیچ شێوهیهك زیانیان به خهڵكی سڤیل نهگهیاندووه و، ناگهیێنن".
وهزارهتی بهرگریی تورکیا له توویتهكهیدا ئەو کەس و شوێنانە دەستنیشان دەکات کە "پارێزراون" و رایدەگەیێنێت، خهڵكی سڤیل، كهسانی بێتاوان، ژینگه، شوێنهواره مێژووییهكان، پهرستگاكان و شوێنهواره كولتوورییهكان، لهلایهن سوپای توركیاوه پارێزبهندییان ههیه.
هاوکات نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە راگەیێندراوەکەدا بۆردوومانەکانی تورکیای بە "پێشێلکارییەکی روون" بۆسەر سەروەریی عێراق ناوبرد و ئەو وڵاتە تۆمەتباردەکات بەوەی کە لە بۆردوومانەکانیدا "خەڵکی سڤیل بوونەتە قوربانی".
تورکیا لە 15ـی حوزەیرانی 2020 ـەوە ئۆپەراسیۆنی لە دژی گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکردووە، وەکو خۆیان دەڵێن، لە وەڵامی زیادبوونی هێرشە چەکدارییەکان بووە بۆسەر بنکەکانی سوپای تورکیا لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ عێراق.
رۆژی هەینی 19-6-2020 بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری شیلادزێ و کانی ماسێ پێنج هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
رۆژی پێنجشەممە 25-6-2020 بەهۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە بۆسەر سەیرانگەی کونەماسی لە شارباژێڕی سلێمانی بەگوتەی قایمقامی شارباژێر "چەکدارێک" کوژراوە و شەش هاونیشتمانیش برینداربوون کە تاوەکو ئێستا لە نەخۆشخانەن.
هەروەها شەڕ و پێکدادانەکان ئەمڕۆش بەردەوام بوون. پەیامنێری رووداو لە زاخۆ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 26ی حوزەیرانی 2020 لە ناحیەی دەرکار شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە روویدا و دەنگی جۆرەها چەک لە شەڕەکە دەبیسترا.
هەروەها فڕۆکەکانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕاونەتەوە و، چەند جارێک بۆردوومانی دەوروبەری گوندی شەرانشیان کردووە.
رۆژی هەینی 26-6-2020 فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیێندراوێكی لەبارەی بۆردوومانەكەی توركیا بۆ سەر سەیرانگەی كونەماسی لە شارباژێڕی سلێمانی بڵاوكردەوە و داوای لە وەزارەتی دەرەوە و نوێنەرانی عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش كرد، داوای كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بكەن بۆ راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لەنێو خاكی عێراق، بڕیارێكیش بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو مەدەنییانە دەربكات كە "دەبنە قوربانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ