کوردستان
شاخەکانی دەوروبەری هەڵشۆ لە قەزای پشدەری ئیدارەی راپەڕین. وێنە: عەبدولڕەحمان هەڵشۆیی - سۆشیاڵ میدیا
رووداو دیجیتاڵ
هاووڵاتییەکی خەڵکی نایجیریا، لە سنووری گوندی شێنێی سەر بە شارۆچکەی هەڵشۆ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە دەوروبەری کاژێر 17:00ی ئەمڕۆ هەینی روویداوە.
رابەر حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی عەبدولمەجید نیامۆت و تەمەنی 58 ساڵە".
ئەو کەسە به رەچەڵەک نایجیریە و بە گوتەی شایەتحاڵەکان بۆ رووداو، لە شاخ هەڵدێراوە، شوێنەواری برین بەسەر جەستەیەوە هەیە، تەرمەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و لەوێشەوە بۆ پەیمانگای دادوەریی سلێمانی بەڕێکراوە بەمەبستی زانینی هۆکاری راستەقینەی گیانلەدەستدانی.
هەروەها گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین گوتیشی، ئەو کەسە لەگەڵ 8 کەسی دیکە وستویانە لە وڵاتی ئێرانەوە بە نایاسایی بێنە هەرێمی کوردستانەوە.
8 کەسەکەی دیکە لە لایەن پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر دەستگیرکراون کە 7یان بە رەچەڵەک بەنگلادیشین و ئەوەی دیکەیان نایجیریە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ