هەردوو بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی دەروازەی پەروێزخان دەستگیر کران

26-04-2023
هونەر حەمید
A+ A-
رووداو - گەرمیان

ئارام سایەخان، بەرپرسی پێشووی راگەیاندن و پەیوەندییەکان و هاوژینەکەی شەرمین عەلی، بەرپرسی پێشووی راگەیاندن و گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخانن، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 26-04-2023 لە ماڵی خۆیان دەستگیر کران.

بڕوا سایەخان، برای ئارام سایەخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "من لە ماڵەوە نیم، بەڵام باوکم تەلەفۆنی بۆ کردم و گوتی کە براکەم و براژنم دەستگیر کراون."

برای ئارام سایەخان گوتیشی، "براکەم و براژنم پێشتر بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بوون، دواتر هەردووکیان گواسترانەوە بۆ باجی دەرامەت و باجی خانووبەرەی میری."

بە گوتەی بڕوا سایەخان، ئەو هێزەی براکەی و براژنی دەستگیرکردووە، هێزی ئۆپەراسیۆنەکانن و تائێستا هۆکاری دەستگیر کردنەکەی نازانن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.