کێشەی زەوییەکانی گەڕەکی دەروازە لە کەرکووک

17-03-2025
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لە هاونیشتمانییانی گەڕەکی دەروازە لە کەرکووک دەڵێن، بە بڕیاری پارێزگاری شارەکە بەشێکی ئەو هەیکەلانەی لەسەر زەوییەکان دروستیان کردبوون، رووخێندراون. 
 
بە گوتەی ئەوان، نزیکەی 238 پارچە زەوییان هەن، کاتی خۆی دابەشکراون و کڕین و فرۆشتنیان پێوە کراوە. دانیشتوویەکی گەڕەکی دەروازە بە رووداوی گوت، زەوییەکان کاتی خۆی پارتی و یەکێتی دابەشی کردوون.
 
گەیلان، خاوەنی یەکێک لە زەوییەکانە و باس لەوە دەکات، زەوییەکان هیچ تۆمارێکی شارەوانییان نییە و خەڵکیش کڕین و فرۆشتنی پێوە کردوون، ئێستا بڕیاردراوە بۆ فراوانکردنی گۆڕستانی دەروازە، هەر هەیکەلێکی دروستکردبێت وەکو زێدەڕۆ بڕوخێندرێت.
 
دەشڵێت، نرخی ئەو زەییانە لەنێوان 8 بۆ 15 ملیۆن دینار مامەڵەی پێوەکراوە و "ئێمە لەگەڵ براکانم 6 پارچەمان هەن بۆ ئەوەی بیکەینە خانوو، بەڵام رێگەمان نادەن".
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو زەوییانە هیچ تۆمارێکیان لە شارەوانی نییە و خەڵکانیک کە کاری کڕین و فرۆشتنیان کردووە بەو زەوییانەوە دەیانەویت بیکەنە خانوو، لەکاتێکدا ئەوە لە نەخشەی زەویی خزمەتگوزارییە و تەرخانکراوە بۆ فراوانکردنی گۆڕستانی شارەکە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک جامی ئۆتۆمبێلەکەی رەش دەکات.

هاتووچۆی سلێمانی: دەنگۆی رێگەپێدانی رەشکردنی جامی پشتەوەی ئۆتۆمبێل راست نییە

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، هەندێک لە دووکاندارەکانی جوانکاریی ئۆتۆمبێل دەنگۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە رەشکردنی جامی پێشەوە و پشتەوەی ئۆتۆمبێل ئاساییە، بەڵام ئەوە راست نییە و دەبێت بەپێی رێنماییەکان بێت، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.