رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ هەینی، هاتووچۆکردنی گەشتیاران لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان راگیرا، بەهۆی لەکار کەوتنی سیستمی هاتووچۆکردنی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ هەینی 25-11-2022، شەرمین عەلی، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هاتووچۆکردنی گەشتیاری لە دەروازەکەیان راگیراوە.
وەک شەرمین عەلی دەڵێت، لەلایەن ئێرانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە "بەهۆی هەورە بروسکەوە سیستمی هاتووچۆکردنی گەشتیاران لەکار کەوتووە و تەنیا ئەمڕۆ گەشتیاران ناتوانن هاتووچۆ بکەن."
گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان باسی لەوە کرد، هاتووچۆکردنی بازرگانی رانەگیراوە، بەڵام رۆژانی هەینی بەهۆی پشووەوە هاتووچۆی بازرگانی ئەنجام نادرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد: بەرپرسانی ئێران پێیان گوتین، "تەنها بۆ یەک رۆژ هاتووچۆکردن دەوەستێت"، بەڵام دیار نییە سبەی سیستمەکە چاک دەکرێتەوە یان هاتووچۆکردن بە راگیراوی دەمێنێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ