بەهۆی تۆپبارانی ئێرانەوە ژمارەیەک هاونیشتمانی لە سنووری سیدەکان شوێنەکانیان جێدەهێڵن

25-09-2022
بەختیار قادر
بەختیار قادر
تۆپبارانی سنووری ناحیەی سیدەکان لەلایەن پاسدارانەوە
تۆپبارانی سنووری ناحیەی سیدەکان لەلایەن پاسدارانەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دووەم رۆژی لەسەر یەکە تۆپخانەکانی ئێران تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان لە سنووری ناحیەی سیدەکان دەکەن. بەهۆی تۆپبارانەکانەوە، ژمارەیەکی زۆر لە جووتیار و مەڕدار شوێنی خۆیان جێهێشتووە، دانیشتووانی سێ گوندی ناوچەکە مەترسییان لەسەرە و قوتابخانەی گوندەکان داخران. 
 
لە بەرزاییەکانی مێرکین شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای پاسداران و لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی هەیە. ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان دەڵێت، تۆپبارانەکە "هەڕەمەکییانەیە" و خەڵکی سڤیل بەهۆیەوە دەبێتە قوربانی. 
 
خالید وەنەوشە، ئەندامی رێبەری و جێگری بەرپرسی ناوەندی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێزەکانی ئێران لە بنکە سەربازییەکانی سەر سنووریشەوە بە هاوەن ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان تۆپباران دەکەن.
 
جووتیارێک بە ناوی زانا سورچییەوە دەڵێت، "تۆپ بە نزیک ماڵەکانمان دەکەوت، ژن و منداڵ زیرەیان کردبوو ناچارین بڕۆین و چارەیێکی دیکەمان نییە".
 
عارف کارەسوڵ، مەڕدارێکە و دەڵێت، "لە دوێنێوە تۆپ وەک باران بەسەرماندا دەبارێت، وەڵڵا تا بەڕێ کەوتووم نزیک 50 تۆپ بە دەوروپشتم کەتووە."
 
لە بەشێک لە بەرزاییەکانی سنووری ناحیەی سیدەکان دەنگی تۆپ زەوی دەهەژێنێت، دەنگی چەکی سووک و مامناوەند دەبیسترێت، بە گوتەی کاسبکارانی ناوچەکە لە گەرووی مێرکین کە دوایین خاڵی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانە شەڕ و پێکدادان لە نێوان
سوپای پاسداران و لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی هەیە.
 
هەرسێ گوندەکانی رەشکین، دەرهۆڵ و بن پەرێزە لە نزیک بۆردوومانەکەن.
 
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان دەڵێت، "وای لێهاتووە خەڵکی بەناچاری شوێنەکانیان چۆڵ بکەن.. زۆر بەداخەوە زۆر خوارتر ئەو ناوچانە بۆردوومانکراوە بەبیانووی بوونی حیزبەکانی رۆژهەڵات و تۆپبارانەکە بە شێوەیێکی هەڕەمەکییانەیە، خەڵک زەرەرمەند دەبن بەداخەوە بووەتە هۆی پەککەوتنی کەرتی پەروەردە و
قوتابخانەی رەشکین داخرا کە ژمارەیێکی زۆری قوتابی تێیدا دەیخوێند."
 
تاوەکو ئێستا تۆپبارانەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ئەو رووبەرەی ئێستا بەهۆی ئاگر و ئاسنی ئێران رەش هەڵگەڕاون زیاتر لە سەد ماڵە جووتیار و مەڕداری تێدا نیشتەجێ بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە.

لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لە ورمێ 10 کەس بریندار بوون

لەسەر رێگەی ورمێ-سەڵماسی سەر بە پارێزگای ورمێ 10 کەس بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون؛ بەڕێوەبەری گشتیی خاچی سووری پارێزگاکە دەڵێت، رووداوەکان بەهۆی بارانبارینەوە بوون.