رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ماڵبات، کەسوکار و هاوڕێیان و نووسەرانی کوردستان دەکات بەبۆنەی کۆچیی دوایی نووسەری "دیاری کورد" مامۆستا فەتاح ئەمیری.
رۆژی سێشەممە، 24-12-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری فەتاح ئەمیری دەربڕی.
رۆماننووس فەتاح ئەمیری، ئێوارەی رۆژی شەممە، 21-12-2024 کۆچی دواییکرد و لە گۆڕستانی گەورەی بۆکان بە خاک سپێردرا.
لە پرسەنامەکەدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "له خوای مهزن داواكارم گیانی به بهزهیی و میهرهبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنهوایی به ههمووان ببهخشێت."
فەتاح ئەمیری لە ساڵی 1946 لە گوندی مەنیچەری ناوچەی محاڵی ئاختاچی بۆکان لەدایکبووە.
رۆمانەکانی؛ هاوارەبەرە، میرزا، زیندەخەو، گێژەڵووکە و خەم و خەیاڵ لە نووسراو و بڵاوکراوەی ئەو نووسەرەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ