کوڕێکی عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک لە چەمچەماڵ کوژرا

25-04-2023
سیروان عەباس
وێنەی سەرهەد عەبدوڵڵا
وێنەی سەرهەد عەبدوڵڵا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەستڕێژی گولـلە لە کوڕێکی عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک کرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 25-04-2023، یوسف ئەنوەر، بەرپرسی لقی چەمچەماڵی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا سەرهەد عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک، لەبەردەم ماڵی خۆیان لە چەمچەماڵ بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.
 
سەرهەد لەدایکبووی ساڵی 2001 بووە، دوای ئەوەی تەقەی لێکراوە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. بە گوتەی ئەو بەرپرسەی پارتی، بکوژەکان کێشەی کۆنیان لەگەڵ ماڵباتی عەبدوڵلای کوێخا موبارەکدا هەبووە.
 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئێستا تەرمی ئەو گەنجە لە دادپزیشکی چەمچەماڵە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە