سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا نامەیەک بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت

25-04-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا نامەیەکی بۆ ناردووە و تێیدا "ئاماژەی بەوە داوە کە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستاندا هەیە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ."
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 25-04-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نامەیەکی لە مارک رووتە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەنداوە پێگەیشتووە و لە نامەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە وڵاتەکەی "پشتیوانی لە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەکات وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا لە نامەکەیدا "باس لەوە دەکات کە چەندین دەرفەت هەن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوودوەرگرتن لە پسپۆڕی و شارەزایی و بەشداریکردن لە خول و پرۆگرامەکانی راهێناندا."
 
دەقی راگەیێندراوەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
 
نامەیەکمان لە بەڕێز مارک رووتە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا پێگەیشت.
 
سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستاندا هەیە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ. 
 
سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەکات وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری.
 
هەروەها لە نامەکەیدا باس لەوە دەکات کە چەندین دەرفەت هەن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوودوەرگرتن لە پسپۆڕی و شارەزایی و بەشداریکردن لە خول و پرۆگرامەکانی راهێناندا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە