رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا هەشت کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 25-04-2023، عەقید عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە رووداوی گوت، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، هەشت تۆمەتباری دەستگیر کردووە کە سێ لە تۆمەتباران چوار تاوانی دزیکردنیان لە کێڵگەیەکی پەلەوەر و سێ باخی هاونیشتمانییان لە گوندەکانی گردەگۆزینە و سالح ئاغا بەیەکەوە کردووە.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت، چوار تۆمەتباریان بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل لە گەڕەکەکانی قەزای کەلار دەستگیر کردووە و دەست بەسەر سێ ماتۆڕسکیلی دزراویشدا گیراوە.
تۆمەتباران لە مانگی رەمەزاندا دزییەکانیان کردووە و لەبەردەم دادوەری لێکۆلینەوە دانیان بە تاوانەکانیان ناوە و راگیراون، ئەمە بەگوێرەی پۆلیسی گەرمیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ