وەزارەتی دارایی: رۆژانی هەینی و شەممەش مووچە دابەش دەکرێت

21 کاژێر له‌مه‌وپێش
شەهیان تەحسین
شەهیان تەحسین @Shahyan_Tahseen
دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارە سبەی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینار بخرێتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەت. 

لەبارەی راگەیاندنی لیستی مووچە و دەستکردن بە دابەشکردنی مووچە، ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، دوای گەیشتنی پارەکە، بە ماوەیەکی زۆر کەم، لیستی مووچە رادەگەیێندرێت. 
 
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵ دەدەن زۆر بە خێرایی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن بۆ ئەوەی تاوەکو رۆژی جەژن زۆرترین وەزارەت و دامەزراوە مووچە وەربگرن. 
 
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گوتی، تەنانەت لە رۆژەکانی پشووشدا کە هەینی و شەممەیە، مووچە دابەش دەکەن بۆ ئەوەی مووچەخۆران مووچەکەیان وەربگرن. 
 
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم مانگە نزیکەی 300 هەزار مووچەخۆر لە رێگەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەردەگرن.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە