ئەروا دەیمن: شیفا گەردی باوەڕی قووڵی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاریی راست هەبوو

25-02-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
پەیامی ئەروا دەیمن، رۆژنامەڤانی سی ئێن ئێن و براوەی خەڵاتی شیفا گەردی
پەیامی ئەروا دەیمن، رۆژنامەڤانی سی ئێن ئێن و براوەی خەڵاتی شیفا گەردی
نیشانەکردن خەڵاتی شیفا گەردی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەروا دەیمن، رۆژنامەڤانی سی ئێن ئێن و براوەی خەڵاتی شیفا گەردی بۆ ساڵی 2020 بەبۆنەی راگەیاندنی چوارەمین خەڵاتی شیفا گەردییەوە لە پەیامێکدا دەڵێت، هیچ کات هێندەی ئێستا رۆڵی رۆژنامەڤانان لە جیهان گرنگ نەبووە و ئێمە رووبەڕووی کاتێکی زۆر پێشبینینەکراو بووینەتەوە لە هەموو جیهان، بۆیە "دەبێت بە هەموومان هەوڵبدەین و یارمەتیدەری یەکتربین بۆ ئەوەی دەنگمان بەهێز بکەین."
 
شیفا گەردی، پێشكێشكاری تۆڕی میدیایی رووداو، رۆژی 25ـی شوباتی 2017 لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرتێك بۆ بەرنامەكەی (فۆكەس موسڵ) سەبارەت شوێنی كۆمەڵكوژییەكی داعش لە شاری موسڵ، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی داعش دا گیانی لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ هەینی، 25-2-2022 كۆمیتەی خەڵاتی ساڵانەی شیفا گەردی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە "ئەمساڵ كۆمیتەكەمان رۆژنامەڤانێكی ژنی لە تەلەڤزیۆنی بی بی سی هەڵبژاردووە كە چەندین ساڵە رەنجێكی زۆری كێشاوە لەپێناو ئاشكراكردنی راستییەكان و گەیاندنی زانیارییەكان. ئەو بەدرێژایی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ساڵی رابردوو و ئەمساڵ چیرۆكە مرۆییەكانی خەڵكی ئەفغانستانی دەگواستەوە، ئێستاش رووماڵی شەڕی رووسیا و ئۆكراینا دەكات." ئەو ژنە رۆژنامەڤانەش لیس دووسێت، رۆژنامەڤانی کەنەدییە کە لە بی بی سی کاردەکات. 
 
دەقی پەیامی ئەروا دەیمن بەبۆنەی خەڵاتی چوارەمی شیفا گەردی
 
سڵاو لە هەمووتان 
 
هیوادارم ئێوارەیەکی خۆشتان هەبێت، تاوەکو ئەو رادەیەی بۆتان بکرێت. بەختەوەرم کە وەک کەسێک کە خەڵاتی شیفا گەردی وەرگرتووە، دەتوانم هەر ئەوەندە بڵێم کە سەرسامی و رێزی خۆم دەنێرم بۆ ئەو کەسانەی کە پشتگیری ئەم خەڵاتە دەکەن و پشتگیری ئەو رێبازە دەکەن کە شیفا هەوڵی بۆ دەدا کە ئەویش باوەڕی قووڵی بوو بە بەردەوامبوونی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری راست و، هەوڵدان بۆ نیشاندانی ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی کارەساتی مرۆیی لە هەموو جیهان و لێپرسینەوەیان.
 
هیچ کات هێندەی ئێستا رۆڵی رۆژنامەڤانان لە جیهان گرنگ نەبووە. ئێمە رووبەڕووی کاتێکی زۆر پێشبینینەکراو بووینەتەوە لە هەموو جیهان. ئەوە لە ئەفغانستانەوە تاوەکو دەگاتە عێراق و سووریا. ئێستا وەک دەیبینین کە چ روودەدات لە ئۆکراینا.
 
ئێمە ناتوانین رێگە بدەین کە رۆژنامەڤانی ون ببێت لەنێو ئەو هەموو هەرایەی لە دەرەوە هەیە. ئێمە دەبێ بە هەموومان هەوڵبدەین و یارمەتیدەری یەکتربین بۆ ئەوەی دەنگمان بەهێز بکەین، دەنگی رۆژنامەڤانی، دەنگی رۆژنامەڤان، دەنگی ئەو خەڵکانەی لەو شوێنانەن کە لێیان قەوماوە. 
 
دووبارە زۆر سوپاستان دەکەم.
 
هەروەها پیرۆزبایی لە براوەی خەڵاتی شیفا گەردی ئەمساڵ دەکەم کە خانمێکە زۆر پێی سەرسامم، (لیس دووسێت)ـی بی بی سی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: زۆربەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە قاچاخ دەبردرێت

جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا بۆ سەرچاوەکانی وزە دەڵێت: "پێمان وایە پێویستە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکەوێتەوە کار. پێمان وایە ئەمە کارێکی لەپێشینەیە، چونکە ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کردەیی گەیشتووەتەوە ئاستی پێش راگرتنی بۆرییەکە. ئەو نەوتە هەمووی دەڕوات بۆ شوێنێک. زۆربەی بە قاچاخ دەبردرێت. بە لۆری دەڕوات کە ئەوەش بە قورسی لەسەر رێگە و بانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. لە دەرگای پشتەوە دەردەچێت بە شێوەیەک کە نە سوودی بۆ بودجەی هەولێر هەیە، نە بۆ بودجەی عێراق."