ئەمساڵ زیاتر لە 200 هەزار درەخت و نەمام لە هەولێر دەچێندرێن

24-09-2020
شکار ئەحمەد
نیشانەکردن چاندنی درەخت نەمام
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە چەند رۆژی داهاتوودا هەڵمەتێکی نەمام چاندن لە هەولێر دەستپێدەکات، بڕیاریشە ئەمساڵ زیاتر لە 200 هەزار درەخت و نەمام بچێندرێن.
 
رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بە بڕیاری پارێزگار و سەرۆکی شارەوانییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی، هەفتەی داهاتوو دەست بە هەڵمەتێکی فراوانی نەمام چاندن دەکرێت لە هەولێر، کە لە قۆناخی یەکەمدا 30 هەزار نەمام دەچێندرێن و بڕیاریشە ئەمساڵ بە سەرپەرشتیی پارێزگاری هەولێر زیاتر لە 200 هەزار درەخت و نەمام بە چەند قۆناخێک لە هەولێر بچێندرێن".
 
بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی ھەولێر گوتیشی "هەموو ئەو درەخت و نەمامانەی بڕیارە بچێندرێن لە نەمامگەکانی ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارک و باخچەکان بەرهەمهێندراون، جگە لەوەش بەشێک لە درەختەکان لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە دابینکراون".
 
لە کۆبوونەوەی رۆژی 19ی ئەیلوولی 2020 د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سەرۆكی شارەوانییەكان بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی هەڵمەتێکی گەورەی درەخت چاندن و زیادكردنی رێژەی سەوزایی دا.
 
پێشتریش لەلایەن پارێزگای هەولێر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ شارەوانییەكانی سنووری پارێزگاکە لە سەنتەری هەولێر و هەموو قەزا و ناحیەکان هەڵمەتی فراوانی چاندنی نەمام و درەخت دەستیپێکردبوو، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسەكە راگیرابوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار لەبارەی سەگی هار

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: لەناوبردنی سەگی هار رێگەپێدراوە

منداڵێک لە کەرکووک بەهۆی پەلاماردانی کۆمەڵێک سەگی بەرەڵڵا، گیانی لەدەستدا. قایمقامییەتی کەرکووک لە رێگەی دوو لیژنەوە کار لەسەر سەگی بەرەڵڵا دەکات و دەڵێت "ئەو سەگەی پەلاماری منداڵەکەی دا، لەنێوبرا." ئەنجوومەنی باڵای فەتواش لەسەر کوشتنی سەگی زیانبەخش و هار دەڵێت "رێگەپێدراوە".