وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی بەشێکی ئەفسەران هەمواردەکاتەوە

24-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەمواری رێنماییەکی پێشتری خۆی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوە هەموار کردەوە. هەموارکردنەوەکە تایبەتە بە پلەبەرزکردنەوەی ئەو ئەفسەرانەی پۆستی عەقیدیان هەیە و بۆ عەمید بەرزدەکرێتەوە. 
 
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە، 24ـی تەمموزی 2024، رێنمایی ژمارە 9ـی ساڵی 2021ـی خۆی بە رێنمایی ژمارە 10ـی ساڵی 2024 هەموارکردەوە.
 
ئەوەی هەموارکراوەتەوە خاڵی دووی بڕگەی سێیەمە لە مادەی چواری رێنمایی ژمارە 9. 
 
لە رێنمایی پێشوودا بۆ پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە پۆستی عەقیدەوە بۆ عەمید ئەم مەرجانە هەبوون "پێویستە ئەو کەسە پۆستی بەڕێوەبەر یان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس، هاتووچۆ، بەرگریی شارستانی، پۆلیسی کارەبا، پۆلیسی دارستان و ژینگە، نشینگە، رەگەزنامە، کارتی نیشتمانی، پاسپۆرت، کارتی زانیاری لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، یان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بێت لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان، ئەندام یان داواکاری گشتی بێت لە دادگەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ یان پشکنەر بێت لە دەستەی پشکنین یان بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ لە پارێزگاکان یان ئیدارە سەربەخۆکان بێت."  
 
بەپێی هەموارە نوێیەکەی رێنماییەکە، دەقە نوێیەکە بەمشێوەیەیە:
 
"پێویستە ئەو کەسە پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی یان بەڕێوەبەری بەش بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، بە مەرجێک ئەو بەڕێوەبەرایەتی و بەشە لە پەیکەری رێکخستنی پەسندکراو بێت، یان پشکنەر بێت لە دەستەی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، یان ئەندام بێت، یان داواکاری گشتی بێت لە دادگەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ یان فەرماندەی باڵەکان بێت لە کۆلێژی پۆلیس یان ئەو ئەفسەرانەی ناونیشانی (شارەزا) لە دادگەی تایبەتمەند وەردەگرن بەپێی یاسای شارەزایان بەرامبەر دادوەری ژمارە 163ـی ساڵی 1964 و مادەی 10 ساڵ لە تاقیگەکانی بەڵگەکانی تاوان خزمەت دەکەن و سەرپەرشتی ئەو تاقیگانە دەکەن، بەمەرجێک ناسنامەی شارەزاییان هەبێت و ناسنامەکانیان بەسەرنەچووبێت."
 
رۆژی 15-12-2021، رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران و دانانیان لە پایەکانیان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. رێنماییەکە لە 14 مادە پێکهاتبوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."