خەسرۆ گۆران: بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی بەزاندنی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانە

24-02-2024
ئەحمەد حەمید
 خەسرۆ گۆران، بەرپرسی پێشووی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی پێشووی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسی پێشووی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت، بەشێک لە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵیی عێراق بۆ گوشار خستنەسەر پارتییە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارەکەی ئەم دواییەی دادگەکە بەزاندنی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانە و دژی مادەکانی دەستووریشە.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی پێشووی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، گوتی، "جێگەی سەرسوڕمانە، لە عێراق پێیان ئاساییە کۆتای پێکهاتەکان هەبێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان نەبێت. بڕیارەکەی دادگە بەزاندنی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانە و دژی مادەکانی دەستوورە. هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان بۆیان هەیە یاسای خۆیان دابنێن، بە مەرجێک دژی بڕگەکانی دەستووری عێراق نەبن."
 
خەسرۆ گۆران گوتیشی، "ئەوەی دادگەی فیدراڵی دەیکات دەستوەردانە لە دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان. هیچ بڕگەیەکی دژی دەستوور نەبووە. چاوەڕوان دەکەم دەسەڵاتی سیاسی لە کوردستان شیکردنەوەی ورد بۆ بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی بکات."
 
ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی، "ئەو بڕیارانەی دادگەی فیدراڵی بۆ گوشار خستنەسەر پارتییە، بەڵام کاریگەرییان لەسەر پارتی نابێت. هەندێک لایەنی سیاسی بە تایبەت یەکێتی و یەکگرتوو لە پشت بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵییەوەن. پێکهاتەکان سەر بە پارتی نەبوون تەنیا سۆزیان بۆ پارتی هەبووە."
 
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، خەسرۆ گۆران دەڵێت، "هەرێمی کوردستان کۆمیسیۆنی خۆی هەیە و بوونی کۆمیسیۆن لە هەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستوور نییە. کەمتەرخەمی لە خۆمان هەبوو کە نەمانتوانی لە کاتی خۆیدا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کارا بکەینەوە. ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا ئەو کاتە پەرلەمانی کوردستان، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن کارا دەکاتەوە. دەکرێت لە دوای هەڵبژاردن یاساکە هەموار بکرێتەوە و کورسی کۆتاکان جێگیر بکرێن."
 
سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان لە بازنەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان و کاریگەری لەسەر دەنگەکانی پارتی، خەسرۆ گۆران گوتی، "دەنگی پارتی جێگیرە و دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمان بەسەر بازنەکاندا زیان بە پارتی ناگەیێنێت. پارتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن. یەکێتی و لایەنەکان ناتوانن دەنگ لە پارتی ببەن و تەنیا دەنگ لە یەکتر دەکێشنەوە".
 
رۆژی 21-02-2024، دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، دەبێت ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 100 تێنەپەڕێت، هاوکات کورسیی کۆتای پێکهاتەکانیشی بە نادەستووری هەژمارکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دایکی منداڵەکان دەڵێت، نووسینگەی سەرۆک بارزانی کێشەکەی بۆ چارەسەر کردووە.

دوای راپۆرتێکی رووداو، سەرۆک بارزانی هاوکاریی ماڵباتێکی کۆبانی دەکات

عەبدولسەلام ئیبراهیم و بەشار مستەفا دوو هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستان بوون و لە کەرکووک دەژیان، رۆژی شەممە دوای کارکردن، بۆ خەوتن دەچنە نێو خێوەتەکەیان و بەهۆی گازی سۆپاوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.