دوای راپۆرتێکی رووداو، سەرۆک بارزانی هاوکاریی ماڵباتێکی کۆبانی دەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
عەبدولسەلام ئیبراهیم و بەشار مستەفا دوو هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستان بوون و لە کەرکووک دەژیان، رۆژی شەممە دوای کارکردن، بۆ خەوتن دەچنە نێو خێوەتەکەیان و بەهۆی گازی سۆپاوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا. 
 
عەبدولسەلام تەمەنی 33 ساڵ بوو، باوکی چوار کچە، کە گەورەکەیان تەمەنی هەشت ساڵ و بچووکەکە دوو ساڵانە، هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک لەسەر رەوشی هاوژین و چوار کچەکەی عەبدولسەلام راپۆرتێکی کرد.
 
مەریەم حوسێن، هاوژینی عەبدولسەلام داوای لە سەرۆک بارزانی کرد هاوکارییان بکات لە پێدانی ئیقامە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، مەریەم حوسێن بە رووداوی راگەیاند، "دوای ئەو راپۆرتە خەڵکێکی زۆر پەیوەندییان پێوەکردین و هاوکارییان کردین و لە خەمی ئێمەدا بوون، بۆیە دەڵێم دڵتان لە لای ئێمە نەبێت چونکە نووسینگەی سەرۆک مەسعود بارزانی هاتە سەر هێڵ و کێشەکەی بۆ چارەسەر کردم، ئێستا ئێمە خاوەن ئیقامەی خۆمانین و دەتوانم لەگەڵ تەرمی هاوژینەکەم بچمەوە کۆبانی و بێمەوە باشووری کوردستان، دەمەوێت سوپاسی سەرۆک بارزانی بکەم بەڕاستی باوکێکی میهرەبانە".
 
راپۆرتەکەی رووداو لەبارەی ماڵباتەکە ببینن:

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە