سلێمانی و چەمچەماڵ شەو و رۆژێک بێ ئاو دەبن

23-09-2019
ڤینا موەفەق
ڤینا موەفەق
نیشانەکردن ئاو کارەبا سلێمانی
A+ A-

رووداو - سلێمانی

هۆشداری دەدرێتە هاونیشتمانییانی سلێمانی و چەمچەماڵ، کە لە رۆژی چوارشەممەوە بۆ ماوەی 24 کاژێر بێ ئاو دەبن. 
 

سەربەست محەممەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رۆژی چوارشەممە  (25-9-2019)، 80%ـی گەڕەکەکانی سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ، شارۆچکەکانی: شۆڕش، تەکیە و بازیان بۆ ماوەی شەو و رۆژێک بێ ئاو دەبن".

راگرتنی ئاو بەهۆی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنی هێڵەکانی کارەبایە، سەربەست محەممەد دەڵێ "بەمەبەستی گواستنەوەی دوو تاوەری کارەبا و دووبارە راکێشانەوەی کێبڵەکانی، کە کارەبای زۆری تێدایە، ناچارن کارەبا لە وێستگەکانی ئاو ببڕن، لەو کاتەشدا گواستنەوەی ئاو بۆ ماڵان دەوەستێت".

سەربەست محەممەد ئاشکرای کرد "تاوەکو ئێستا دیارنییە چاککردنی هێڵەکانی کارەبا چەند هەنگاوی دیکەی ماوە، کە لە هەر هەنگاوێکدا ئاویش دەبڕێت"، بۆیە هۆشیاری دەداتە هاونیشتیمانیان بەکارهێنانی ئاو کەمبکەنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی دەروازەی شاری کەرکووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

نووسینگەی کەرکووکی ناوچە کوردستانییەکان بۆ ئەو کوردانەی چوونەتە دەرەوەی کەرکووک: تکایە بگەڕێنەوە

بەرپرسی نووسینگەی کەرکووکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان دەڵێت، هەرێمی کوردستان شەش تێبینیی سەرەکیی لەسەر سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان هەیە، کە پەیوەندییان بە ناوچە کوردستانییەکانەوە هەیە. دەشڵێت، نزیکەی 300 هەزار کورد ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشتووە و لەدوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017شەوە نزیکەی 300 هەزار عەرەب و تورکمانی شیعە براونەتە کەرکووک