دوای 21 رۆژ لە زیندان، بارزان فەرمان لەلایەن رێڤەبەری خۆسەرەوە ئازادکرا

23-08-2022
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای 21 رۆژ، رۆژنامەڤان بارزان فەرمان کە لەلایەن رێڤەبەری خۆسەرەوە دەستگیرکرابوو، ئازادکرا.
 
رۆژنامەڤان بارزان فەرمان بە رووداوی گوت، دوای گوشار و پاڵپشتییەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی پاڵپشتیکردن لە رۆژنامەڤانانی وەکو کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەڤانان CPJ، پەیامنێرانی بێسنوور و میدیای کوردی، هێزەکانی رێڤەبەری خۆسەر ئازادیان کردووە.
 
ئەو رۆژنامەڤانە ئاماژەی بەوەش کرد، لەبارەی کارەکانی تۆڕی میدیایی رووداو لە رۆژئاوای کوردستان لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە.
 
رۆژی 2ی ئابی 2022 بارزان فەرمان، لە شاری قامشلو لەلایەن هێزێکی سەر بە رێڤەبەری خۆسەرەوە دەستگیرکرا. دوای دەستگیرکردنەکەی رێکخراوەکانی کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەڤانان CPJ و پەیامنێرانی بێسنوور و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی پاڵپشتیکردن لە رۆژنامەڤانان لە رۆژئاوای کوردستان سەرکۆنەی ئەو کارەیان کرد و داوای ئازادکردنیان کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە