بەرگریی شارستانیی هەولێر: ئەم ساڵ زیاتر لە 2500 دۆنم زەویی چێندراو بە گەنم و جۆ سووتاون

23-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئەم ساڵ زیاتر لە دوو هەزار و 500 دۆنم زەویی چێندراو بە گەنم و جۆ لە سنووری پارێزگاکە سووتاون. پسپۆڕێکیش دەڵێت: بەوپێیە زیاتر لە هەزار و 500 تۆن دانەوێڵە فەوتاوە. 

موقەدەم شاخەوان جاف، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا دوو هەزار و 513 دۆنم زەویی چێندراو بە گەنم و بە جۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر سووتاوە."
 
لەو دانەوێلەیەی لە سنووری پارێزگای هەولێر سووتاوە، دوو هەزار و 282 دۆنم زەویی چێنراو بە گەنم و 231 دۆنم زەویی چێنراو بە جۆ سووتاون.
 
پڕۆفیسۆر د. تەڵعەت محەممەد بۆتانی، مامۆستای جوگرافیا لە زانكۆی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند: "ئەم ساڵ بارانێکی زۆر لە سنووری پارێزگای هەولێر باری، ئەگەر بە تێکڕا هەر دۆنمێک لەنێوان 600 بۆ 700 کیلۆ گەنم و جۆ بەرهەمی هەبێت، ئەوا زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار کیلۆ گەنم و جۆ لەنێوچوون و سووتاون."
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە پێنج مانگی ئەمساڵدا 407 ئاگر لە سنوورەکە کەوتووەتەوە. لەو رووداوانەدا 19 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەگوێرەی مانگەکان بەمشێوەیە بووە:
 
کانوونی دووەم: 80 ئاگرکەوتنەوە
شووبات: 91 ئاگرکەوتنەوە
ئادار: 91 ئاگرکەوتنەوە
نیسان: 104 ئاگرکەوتنەوە
ئایار: 41 ئاگرکەوتنەوە
 
ئەو شوێنانەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەیان تێدا تۆمار کراوە:
 
- ماڵ: 156
- سووتانی ئۆتۆمبێل؛ 94 
- هۆتێل: 6 
- فڕنی نانەوا: 1
- فەرمانگەی میری: 5
- موەلیدەی کارەبا: 9 
- مارکێت و پێشانگە: 23 
- کارگە: 3
- دارستان و باخچە: 3
- گۆڕەر و کێبڵی کارەبا: 17
- گەنم و جۆ: 3
- پووش و پاوان: 13
- چێشتخانە و کافتریا: 6 
- کۆگەی سووتەمەنی: 6 
- کابینە – خێوەت و کەمپ: 10

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."