رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی شەڕی نێوان زاوا و خەزوور لە گەڕەکی بەهاری نوێ بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پێنج کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون و کەسێکیش برینداربووە.
بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، شەڕەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-9-2022 بەهۆی "کێشەیەکی کۆمەڵایەتی" روویداوە.
لە روونکردنەوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، "بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە دەمەقاڵێ لەنێوان زاوا و خەزورێک دروست دەبێت و تێیدا چەک بەکاردێت و کەسێک بە گولـلە بریندار دەبێت."
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە دوای رووداوەکە هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر - بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەردوو لایەنی شەڕکەریان دەستگیرکردووە کە پێکهاتبوون لە پێنج کەس.
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، ئەوانەی دەستگیرکراون رەوانەی بنکەی پۆلیسی شادی کراون بۆئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ بکرێتەوە و رێڕەوی یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ