تەرمی پزیشكێکی سڕکردن لە ژوورەکەی خۆیدا لە فریاکەوتنی هەولێر دۆزرایەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

تەرمی پزیشکێکی سڕکردن لەنێو ژوورەکەی خۆی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر دۆزرایەوە. 
 
سەلام عومەر، ئامۆزای باوکی دکتۆر ئەندێشە بە رووداوی گوت، دادپزیشکی پێی گوتوون، کوڕەکەیان "بە جەڵتە گیانی لەدەستداوە"، بەڵام روونی نەکردەوە جەڵتەی دڵ یان مێشک.
 
ئەندێشە مەریوان، پزیشکی پایەبڵندی سڕکردن بووە؛ فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری رووداو لە بەردەم دادپزیشکیی هەولێر رایگەیاند، پزیشکەکە تەمەنی 30 ساڵ بووە، خەڵکی قەڵادزێ بووە و دانیشتووی هەولێرە.
 
دوێنێ پزیشکی ئێشکگر بووە، بەیانیی ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە ژوورەکەی نەهاتووەتە دەرەوە، هاوپیشەکانی دەرگایان کردووەتەوە، تەرمەکەیان لە ژوورەکەی دۆزیوەتەوە. 
 
پەیامنێری رووداو قسەی لەگەڵ ماڵباتی ئەندێشە مەریوان کردووە. ئەوان دەڵێن، چوار مانگێکە ژنی مارەکردووە، بەڵام نەیگواستووەتەوە و بڕیار بووە بەم نزیکانە بیگوازێتەوە. 
 
ئەندێشە لە ساڵی 2017-2018 لە زانکۆی هەولێری پزیشکی دەرچووە و وەکو پزیشکی سڕکردن کاری کردووە. 
 
ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کراوەتەوە؛ تەرمەکەی براوەتە دادپزیشکیی هەولێر و توێکاریی بۆ دەکرێت. 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵکەوت محەممەد، ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکاریی یەکێتیی جووتیارانی کوردستان

ئەندامێکی یەکێتیی جووتیاران: بەڕێوەبەریی ناحیەکانی مەخموور بۆ گەڕانەوەی جووتیارانی کورد هاوکار نین

ئەندامێکی مەکتەبی جێبەجێکاری یەکێتیی جووتیارانی کوردستان دەڵێت، گرنگە سەرجەم جووتیارانی کورد لە مەخموور، لە زێدی خۆیان بەشداریی سەرژمێری بکەن؛ گوتیشی، ''بەهۆی ژمارەیەک رۆتینەوە، بەڕێوەبەریی ناحیەکانی قەزاکە، بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانی کورد هاوکار نین".