لە کەسنەزان ژنێک و منداڵەکەی لە شوقەیەک کەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەست دا

22-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە یەکێک لە کۆمەڵگەکانی نێشتەجێبوون لە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر ئافرەتێک و منداڵێکی کەوتنەخوارەوە و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.
 
بەگوتەی شایەتحاڵێک کە ماڵی لەو کۆمەڵگەیەیە "رووداوەکە کاژێر نزیکەی 11ـی شەوی دووشەممە، 22ـی تەمووزی 2024، لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئەتڵانتیک ستی روویداوە."
 
کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی "ئەتڵانتیک ستی" لە ناحیەی کەسنەزانە و دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکیی کۆیە - هەولێر.
 
رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکەوە گوتی ''ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنی و تیمی پزیشکی لێرەن، باڵەخانەکان 10 نهۆمین و ژن و منداڵەکەی لە نهۆمی هەشتەمەوە کەوتوونەتە خوارەوە.''
 
باس لەوە دەکرێت ژنەکە عەرەبە و خۆی لەگەڵ منداڵەکەی خۆی فڕێداوە، بەڵام بە گوتەی پەیامنێرەکەی رووداو، "ئەو گوتانە زانیاریی سەرەتایین و هێشتا هێزە ئەمنییەکان لێدوانیان لەبارەیەوە نەداوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."