لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گەنم کەمبووەتەوە و نرخی گران بووە

22-05-2022
بەهرۆز فەرەیدوون
دوورینەی گەنم لە گوندێکی سەر بە هەولێر
دوورینەی گەنم لە گوندێکی سەر بە هەولێر
A+ A-

رووداو-هەولێر

گەنم، رەگەزە سەرەکییەکەی خۆراک، لە هێڵی کەمبوونەوە نزیکدەبێتەوە، خەریکە زەنگی ئەو مەترسییە لێبدات کە رێگەی قەیرانێکی قووڵ پێشان دەدات.
 
بارانی ئەمساڵ زۆر کاریگەریی لەسەر ئەو زەوییانە نەبووە کە بەگەنم چێنراون، ئێستا لە زۆربەی ئەو زەوییانەی کە بە گەنم چێندراون، پشت بە ئاودانی دەستکرد دەبەسترێت، سەرباری ئەوەش چاوەڕێ دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵی گەنم، بەراورد بە ساڵی رابردوو نیواونیو کەم بکات. 
 
موزەفەر حەسەن، جووتیارێکە و دەڵێت، "بەگشتی کەم دەخڵ هەیە کە بەژنی گەورەبێت، کاتێکیش بەژنی بچووک بێت کاریگەری لەسەر گوڵەکەشی دەکات، ئەگەر ساڵانی پێشوو تەنێکی کردبێت، بۆ ئەمساڵ بەدەگمەن بگاتە تەنێک، 500 بۆ 750 کیلۆ دەدات."
 
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت، تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر، ساڵی رابردوو زیاتر لە 14 هەزار جووتیار زەوییەکانیان بە گەنم داچاندووە، بەڵام ئەمساڵ 10 هەزار و 844 جووتیار زەوییەکانیان بە گەنم چاندووە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات، "جۆر و تەرزی گونجاومان لە دانەوێڵە بۆ برا جووتیارەکان، بە نرخی هاوکاریی دابەشی سەر جووتیارانمان کردووە، ئەو گەنمەشی کە دابەشمانکردووە بەرگەی وشکەساڵی دەگرێت و بەرهەمی باشی دەبێت دوای بەرهەمهێنان، لەهەمان کاتدا بۆ ئەو زەوییانەی کە بەرهەمیان نییە، لە چوارچێوەی رێنماییەکانی سەرچاوەکانی ئاو کارئاسانیمان بۆکردوون تاوەکو بتوانن بیر لێبدەن، لەهەمان کاتدا ئەو زەوییە دێمییانەش بەراوبن."
 
ساڵانی پێشوو، بازاڕی گەنم و جۆفرۆشان لە هەولێر لەبەر هەڵدانەوەی گەنم و جۆ، بەئەستەم رێگەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل هەبوو، بەڵام ئەمساڵ داد و بێدادیانە بەدەست کەمیی بەرهەم و گرانیی نرخ.
 
رێباز بەهرام، بازرگانێکی کڕین و فرۆشتنی گەنم و جۆیە دەڵێت، "بە هەموو ئەو کۆڵانە 50 تۆن جۆی لێ نییە، گەنم هێشتا دوورینەوەی 10 بۆ 15 رۆژی ماوە ئەمە بۆ ئەوانەی کە ئاوی گەنمەکانیانداوە، ئەوانەی ئاویان نەداوە بەرهەمیان نەبووە. دوێنێ گەنم بە 715 هەزار بوو، ئەمڕۆ بە 780 هەزار دینارە. جۆ ئێستا گەیشتووەتە 820 هەزار دینار بۆ هەر تەنێک هێشتا بەو نرخەش نییە و دەستناکەوێت."
 
هێشتا بە روونی پلانی حکومەت دیار نییە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ وشکەساڵی و کەمبوونەوەی رێژەی گەنم و جۆ لە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوەی روونە جووتیاران چاوەڕێی پلانێک لە حکومەت دەکەن هەم دەستگیرۆییان بکات، هەم رزگاریان بکات لەو دۆخەی کە سرووشت دروستی کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووکەڵی ئۆتۆمبێلێک

دەستەی ژینگە: 60٪ـی هۆکاری پیسبوونی هەوا ئۆتۆمبێلی تایبەتن

گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشێکی پیسبوونی ژینگە بەهۆی پاڵاوگە نایاساییەکانەوەیە. پار لە پارێزگای هەولێر 54 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون، هەروەها 60٪ـی پیسبوونی هەواش بەهۆی ئۆتۆمبێلەوەیە.