بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا سێ بەرپرسی نێوخۆیی یەپەژە لە کۆبانێ کوژران

22-04-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) کوژرانی سێ بەرپرسی نێوخۆیی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا رادەگەیێنێت کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا لە کۆبانێ کراونەتە ئامانج. هەروەها تەرمی هەرسێ بەرپرسەکە ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا لە کۆبانێ بەخاک سپێردران.
 
روانگەی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سووریا رایگەیاند کە تورکیا بە درۆن لەڕێگەی گوندی ئیدق -  تەختک لە باشووری کۆبانێ ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج کە سێ ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)ی تێدابووە. هەروەها میدیای نزیک لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر راگەیاند کە لەسەر رێگەی ئیدق - تەختک لە کۆبانێ ئۆتۆمبێلێک لەلایەن درۆنی تورکیا کراوەتە ئامانج .
 
یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ناسنامەی ئەو سێ کەسەیان بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکەدا کوژراون و رایگەیاند ئەوان کاتێک بەر هێرشەکە کەوتوون لە ئەرکی خۆیاندا بوون و بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لێیان دراوە و کراونەتە ئامانج. 
 
بەگوێرەی ئەوەی کە یەپەژە بڵاوی کردووەتەوە، ئەوانەی کوژراون ئەمانەن: 
 
- رانیا حەنان، لە عەفرین لە دایکبووە و ناسراوە بە (دیلار حەلەب)
 
- رودین عەبدولقادر محەممەد، لە کۆبانێ لە دایکبووە و ناسراوە بە (روناهی کۆبانێ)
 
- جیهان نیداڵ عەلی لە کۆبانێ لەدایکبووەوە و ناسراوە بە (کۆبانێ)
 
هەروەها پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لە راگەیێنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی تورکیا لە کۆبانێ دەکات و دەڵێت، "ئەو هێرشە لە دژی ژنانی ئازاد کراوە" و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکات "سنوورێک بۆ هێرشەکانی تورکیا دابنێت و بیانوەستێنێت."
 
ئەو سێ کەسە لە رۆژی 20-4-2022 لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیادا لە کۆبانێ کوژران و ئەمڕۆش لە رێوڕەسمێکدا تەرمەکانیان لە کۆبانێ بەخاک سپێردران. 

 

رانیا حەنان، رودین عەبدولقادر محەممەد و جیهان نیداڵ عەلی

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵێک لەکاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا

ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی منداڵان: لە رێگەی ئۆنلاینەوە بازرگانی بە منداڵانەوە دەکرێت

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی منداڵان دەڵێت، منداڵان لە رێگەی ئۆنلاین و سۆشیال میدیاوە، نەک تەنیا تووندوتیژی، بەڵکو بازرگانیشیان پێوە دەکرێت. گوتیشی، لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا 27 توێژینەوە بۆ پاراستنی منداڵان دەخرێنەڕوو