مەرجەکانی وەرگرتن لە پەیمانگەی پیشەیی قەزای کفری راگەیێندران

21-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند،  بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025، تەنیا 60 خوێندکار لە پەیمانگەی پیشەیی قەزای کفری وەردەگیرێن و مەرجەکانی وەرگرتنیش بڵاودەکاتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025، پەیمانگەیەکی پێنج ساڵە بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی 9 ی بنەڕەتی بەناوی (پەیمانگەی پیشەیی کفری/ خوێندنى ئینگلیزی) دەکاتەوە،  قوتابییان و خوێندکارانى دەرچووی پۆلی 9 ی بنەڕەتی سنوورى بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان/ قەزای کفری، دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین لەڕێگەی ئەم لینکە داواکاری پێشكێش بكەن..
 
 
بەپێى ئەو مەرج و پێوەرانەی کە دانراون:
 
1- وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی پۆلی 9ـی بنەڕەتی دەبێت.
2- 60 قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێن، بۆ هەر بەشێک تەنیا 15 قوتابى و خوێندکار.
3- خوێندنی پەیمانگە لەم پسپۆڕى و بەشانە پێکدێت: 
- بازرگانى/ بەشى ژمێریارى
- گەشتوگوزار/ بەشى کارگێڕى هۆتێل و میواندارى
- دیزاین / بەشى گرافیک دیزاین و بەشى ئینتێریەر دیزاین
-کۆمپیوتەر/ ئاى تى
4- قوتابی و خوێندکارى پێشكێشكار لەھەر بەشێك وەربگیرێت مافی گۆڕینی بەشەكەی نابێت.
5- ساڵی یەكەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنیا ساڵی فێركردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
6- پرۆگرامەكانی پسپۆڕى و بەشە ئاماژەپێکراوەکان لە ساڵی دووەمی خوێندن دەستپێدەكات.
7- پێشکەشکردن لە 21ـی ئابی 2024، دەستپێدەکات و لە 5ـی ئەیلوولی 2024 کۆتایی دێت.
8- قوتابى و خوێندکارى دەرچووى پۆلى 9ـی بنەڕەتى دەبێت سەردانى قوتابخانە و خوێندنگەى خۆى بکات بۆ وەرگرتنى وشەى بەکارهێنەر (یوزەر نێم username) و وشەى تێپەر (password) ، بۆ ئەوەى بتوانێت فۆرمى پێشکێشکردن پڕبکاتەوە.
 
9- قوتابی و خوێندکارى پێشكەشكار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە مافی پێشكەشكردنی ھەیە بە كۆد و پاسۆردی خۆی کە پێشتر لە قوتابخانەکەی وەریگرتووە بۆ قوتابخانەی ئەلیکترۆنیی ئی - وانە دەتوانێت داخلی سیستمی E-Parwarda بێـت بەهۆى ئەم لینکەى خوارەوە وە بە ئارەزووی خۆی یەكێك لە بەشەكان ھەڵدەبژێرێت و دواتر تەنیا كلیك لەسەر ئایکۆنی ناردن دەكات.
 
دارا ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پەیمانگەکە بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 دەکرێتەوە، بەڵام بۆ ساڵانی داهاتوو ژمارەی خوێندکاری زیاتر وەردەگیرێن، هەروەها بەشی زیاتریش دەکرێنەوە."
 
کفری یەکێکە لە کۆنترین قەزاکانی گەرمیان و کوردستان، ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 70 هەزار کەسە. جگە لەو پەیمانگەیە، پەیمانگەی هونەرەجوانەکان و کۆلێژێکیشی لێیە. 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."