ژنێک لە هەڵەبجە کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت

21-08-2021
دیاری محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ژنێک لە گەڕەکێکی هەڵەبجە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. پۆلیس دەڵێت، "کەسوکاری گوتوویانە باری دەروونی جێگیر نەبووە."
 
رووداوەکە لە گەڕەکی شارەوانیی هەڵەبجە بووە، ئەو ژنەش ناوی (ن. ئـ. م.)ـە، تەمەنی 35 ساڵان بووە و پیشەی مامۆستا بووە. 
 
موقەدەم بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پاش گەیشتنی تیمی لێکۆڵینەوەی پۆلیس، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە. 
 
کەسوکاری ئەو ژنە وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بە پۆلیسیان گوتووە کە "بارودۆخی دەروونی جێگیر نەبووە و ماوەیەکە تووشی نەخۆشی بووە."
 
پۆلیس دەڵێت، دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی و لە زانیارییەکان رای گشتی ئاگادار دەکەنەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سۆران عومەر و لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی.

وەزارەتی تەندروستی وەڵامی سۆران عومەر دەداتەوە؛ "بێ ئاگا قسەی لێ دەکات"

دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، پارەی تیمەکانی تەندروستیی کوتانی سوورێژەی نەداوە، وەزارەتی تەندروستیی دەڵێت، "بەداخەوە ئەم بەڕێزە بێ ئاگا قسەی لێ دەکات".