کەشناسی: سبەی حاجی ئۆمەران نزمترین و گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمییان دەبێت

21-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سبەی شەممە، نزمترین پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی حاجی ئۆمەران دەبێت و لە گەرمیانیش بەرزترین دەبێت، کەشناسیی عێراقیش پێشبینی دەکات لە 7 پارێزگای عێراق، پلەکانی گەرما بگاتە سەرووی 50، پارێزگای زیقاریش بە 52 پلە، گەرمترینی عێراق دەبێت.
 
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ هەینی، 21ـی حوزەیرانی 2024 نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە.
 
هەرچی پلەکانی گەرمای سبەی شەممە، 22ـی حوزەیرانە، پێشبینیکردووە بەپێی شار و شارۆچکەکان بەمشێوەیە بێت:
 
- هەولێر: 45 پلە
- سلێمانی: 40 پلە
- دهۆک: 43 پلە
- کەرکووک: 46 پلە
- هەڵەبجە: 44 پلە
- زاخۆ: 45 پلە
- سۆران: 41 پلە
- حاجی ئۆمەران: 29 پلە
- گەرمیان: 48 پلە
 
بەپێی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراقیش، ئەمڕۆ هەینی لە هەشت پارێزگای عێراق، پلەکانی گەرما لە سەرووی 50 پلە دەبێت، لە پارێزگاکانی دیکەش نزیک دەبێت، سلێمانی و دهۆک بەپێی دەستەکە نزمترین پلەی گەرمایان لەنێو پارێزگاکانی کوردستان و عێراق دەبێت، پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ بەپێی ئەو دەستەیە لە  هەندێک لە پارێزگاکانی عێراق بەمشێوەیە دەبێت:

 

- بەغدا: 50 پلە
- کەربەلا: 50 پلە
- نەجەف: 50 پلە
- میسان: 51 پلە
- زیقار: 51 پلە
- بەسرە: 51 پلە
- واست: 51 پلە 
- موسەنا: 50 پلە
 
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، بەتۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان بێت، عێراق کەوتووەتە نێو وەرزی هاوین، بەپێی تۆماکراوەکانی ئەم ماوەیە بێت پێشبینی دەکرێت هاوینی ئەم ساڵ لە ساڵی پار گەرمتر بێت."
 
گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە چاوەڕواندەکرێت پلەی گەرما لە بەرزبوونەوەدا بێت، بۆیە داوایان لە خەڵك کردووە لە کاژێر 10 تاوەکو 4ـی پاشنیوەڕۆ بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە، یان هیچ نەبێت لەو شوێنانە نەبن راستەوخۆ تیشکی خۆریان بەردەکەوێت، ئەوە جگە لەوەی بەکارهێنانی چەتر پێویستە.
 
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، پێشبینیکردووە، سبەی شەممە، 22ـی حوزەیرانی 2024، لە حەوت پارێزگای عێراق پلەکانی گەرما لە 50 و زیاتر بێت، بەڵام زیقار گەرمترین دەبێت:
 
- زیقار: 52 پلە 
- میسان: 51 پلە
- واست: 51 پلە
- موسەنا: 51 پلە
- بەسرە: 51 پلە
- نەجەف: 50 پلە 
- دیوانیە: 50 پلە
- ئەنبار: 47 پلە
- دیالە: 49 پلە 
- بەغدا: 49 پلە 
- بابل: 48 پلە
- کەربەلا: 49 پلە
- سەڵاحەدین: 48 پلە
- کەرکووک: 47 پلە
- نەینەوا: 45 پلە
- هەولێر: 44 پلە
- سلێمانی: 42 پلە
- دهۆک: 41 پلە

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."